سەرەکی » مانشێت » ئەندامانی كورد لە لیژنەی هەمواری دەستوور زیاد كراپەڕە 19

ئەندامانی كورد لە لیژنەی هەمواری دەستوور زیاد كرا

دوێنێ، لە دانیشتنی ئاسایی خۆیدا، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڕیاریدا ئەندامانی كوردی لیژنەی هەمواركردنەوەی دەستوور زیاد بكات بۆ پێنج كەس.
لەوبارەیەشەوە، حەسەن ئاڵی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان، بە PUKmediaی راگەیاند: لەكۆبوونەوەكەدا گفتوگۆی تەواو لەسەر زیادكردنی ئەندامانی كورد كرا لە لیژنەی هەمواركردنەوەی دەستوور، بڕیاردرا ئەندامانی كورد لەو لیژنەیە لە سێ ئەندامەوە بكرێتە پێنج ئەندام، ئەمە جگە لە سەرۆكی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەران كە كوردە و لە لیژنەی هەمواركردنەوەی دەستوردایە.
ئەوەشی خستەڕوو كە لە كۆبوونەوەكەدا كوتلەی سائیرون پێشنیاری كرد هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە 1/11/2019ەوە بێت، واتە هەڵوەشاندنەوەكە لەو وادەیەوە دەستپێبكات، وتیشی: دوای گفتوگۆ كردن لەسەر چەند پڕۆژەیاسایەكی تایبەت بە خانەنشینی و پڕۆژەیاسای وەبەرهێنان، كۆبوونەوەكە بۆ دووشەممەی داهاتوو دواخرا.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*