سەرەکی » کەلتوور » لەودیو سنوورەکانی مەرگەوە، یادەوەریەکانی زیندان کەوتە بەردەستی خوێنەرانی

لەودیو سنوورەکانی مەرگەوە، یادەوەریەکانی زیندان کەوتە بەردەستی خوێنەرانی

لەدووتووێی 280لاپەڕەدا کتێبی (لەودیو سنوورەکانی مەرگەوە- یادەوەریەکانی زیندان) نووسینی مامۆستا مەحمود قەرەداغی، چاپ و بڵاوکرایەوەو کەوتە بەردەستی خوێنەرانی.
ئەم کتێبە بیرەوەرییەکانی قۆناغی سەختی خوێناوی مێژووی پڕ کارەساتی گەلەکەمان دەگێڕێتەوەو لەبەشێکی پێشەکییەکەیدا کە مامۆستا (مەحمود مەلا عزەت) نووسیووێتی، هاتووە: کاتێ مرۆڤی دڵ و دەروون ئارام و بێگەردی ئەم مەڵبەندە هەژاوە، لەناو شیرینی خەوی دەم ساتەکانی پێش کازیوە رادەچڵەکێنرێ و رووبەڕووی چێنەری مەرگ چاو دەکاتەوە، جیهانێکی تر دەبینێ، تابلۆ رەنگاورەنگ و پڕ لە ئاوازەکانی ژیان رەشکراوەتەوە، دیمەنەکانی سەربەرەوخوار کراون، هەر جیهانەکەی بۆخۆی قڵپکراوەتەوە.
هەرچی دژوارو نائاسایی و نایاسایی و ناهەموارە جێگەی پێچەوانەکانیان گرتۆتەوە، ئەوانە لەناو چاوی دەعبا مڵۆزمەکانی دەری زیندانە بچووکەکە رەنگیاندابووەو لەسەرو لەناو هەر چرچێکی دەم و چاویاندا چەندین کارەسات دەخوێنیتەوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*