سەرەکی » هەمەڕەنگ » کفری:چوارەمین فێستیڤاڵی…

کفری:چوارەمین فێستیڤاڵی…

کفری:چوارەمین فێستیڤاڵی مەقامبێژی سازدەکرێت

سەعات 10ی سەرلەبەیانی رۆژی 3/12/2019 لەهۆڵی (شەهید ئاتێلا) لەپەیمانگەی هونەرەجوانەکانی کفری بەچاودێری وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، قاوەخانەی رۆشنبیران/ کفری و ناوەندی عەلی مەردان/ کەرکوک چوارەمین فێستیڤاڵی مەقامبێژی لەسەر ئاستی عیراق بەڕێوەدەچێت کە دوو رۆژ دەخایەنێت.
لەم فێستیڤاڵەدا ئەم گروپانە بەشداریی دەکەن: -1 گروپی (انغام الرافدین -بەغداد). -2 گروپی میوزیکی هەولێر. -3 گروپی میوزیکی پایز- سلێمانی. -4 تیپی میوزیکی باواجی کۆیە. -5 گروپی میوزیکی گەرمیان. -6 گروپی ناوەندی عەلی مەردان- کەرکوک. -7 گروپی میوزیکی تورکمان. -8 گروپی میوزیکی هەورامان. -9 گروپی موزیکی (ام الربیعین) موسڵ.
هەروەها لەچوارچێوەی فێستیڤاڵەکەدا پانێڵێک بۆ ئەم مامۆستایانە سازدەکرێت کە ناوەرۆکی باسەکان بەگشتی پەیوەستە بە مەقامی کوردییەوە:
-1 م. ئەنوەر قەرەداغی
-2 م. ئامانج غازی
٠3 م. چالاک سدیق

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*