سەرەکی » مانشێت » كورد تەنها بە یەكگرتوویی ‌و یەكهەڵوێستی، بە مافەكانی دەگات

كۆسرەت رەسوڵ

كورد تەنها بە یەكگرتوویی ‌و یەكهەڵوێستی، بە مافەكانی دەگات

دوێنێ لەسلێمانی، كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشوازیكرد لەوەفدێكی كۆنگرەی نەتەوەیی كورد بەسەرۆكایەتیی ئەحمەد قەرەموس هاوسەرۆك‌و ئەندامێتیی جێگری هاوسەرۆك‌و ژمارەیەك لەئەندامانی كۆنسەی بەڕێوەبەری.
لەدیدارێكدا، كە سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی، ئامادەیبوو، گفتوگۆكرا لەبارەی رەوشی كورد لەپارچەكانی كوردستان، كۆسرەت رەسوڵ، جەختیكردەوە كەكێشەی كورد تەنهاو تەنها بەدیالۆگ‌و لەڕێگای ئاشتیانەی دوور لەتوندوتیژی، چارەسەردەكرێ.
لەبەشێكی تری دیدارەكەدا، باس لەڕۆڵی كۆسرەت رەسوڵ و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەپرسە نیشتمانی‌و نەتەوەییەكان، كرا، وێڕای بەرزنرخاندنی هەڵوێستەكان، وەفدی میوان هیوایان خواست بەردەوامبن لەسەر ئەم هەڵوێستانە.
لەبەشێكی تری كۆبوونەوەكەو پەیوەست بەداهاتووی كورد لەناوچەكەدا، جێگری سكرتێری گشتی، رایگەیاند: كورد تەنها بە یەكگرتوویی‌و یەكڕیزیی‌و یەكهەڵوێستی، بە مافەكانی دەگات‌و پەرتەوازەیی؛ داهاتووی كورد بە ناڕۆشنی دەهێڵێتەوە.
تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە، ئەنجامدانی كۆنگرەی نەتەوەیی بوو، هەردوولا بەوردی گفتوگۆی سازكردنی كۆنگرەكەیان كردو جەختیان لەزەروورەتی ئەنجامدانی كردەوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*