سەرەکی » وتار » د.شیركۆ عبدالله‌‌ » ئای مەلەکە و مەلەکە

ئای مەلەکە و مەلەکە

ئای مەلەکەو مەلەکە رۆحم گەییە کەلەکە
تەئریخی ئەم وڵاتە تەئریخ نییەو خەڕەکە
میللەتێکی عەجیبین نموونەمان ھەر زیادبێ
سەیارەمان سەریعەو یەکجار خاوە خەتەکە
حیزب و سەرکردەکانمان زووخاوە سکیان کردوین
ململانێی فکرییان عەینەن شەڕە گەڕەکە
دەعبای وامان تێدایە بە فیل ئەڵێ جووجەڵە
پارەی نەوت بەشی ناکات، هی بەغاشی گەرەکە
جیق و فیقی دەرھێناین، تڵپی تەڕمان تیا نەما
ئەبێ ڕەحمەت بنێرین بۆ ئەلەکە و وەلەکە
ھێندە وەزعی قەپاتە، ویسکیی لە خاریج بۆ دێ
کەچی ئەوسا ئەیژەنی بەعارەقە فەلەکە
مەردی خوابە کاک تەئریخ، تۆزێ بۆمان ڕسوا کە
ئەوی لەژێر بەڕەیە بۆی بێنە سەر بەڕەکە
سندوقی ھەڵبژاردن دوو شاخ و گوێی لێ رواوە
یەکێک لەتاو حەیای خۆی، یەک لە داخی وەزعەکە
شانۆی رۆمانیمان ھەس، کەچی مەکتەب بێ نەوتە
فامیلی مۆڵیان خستە جێگەی حەوزە وشکەکە
تاکەی ئاوا ھەڵ پەڕین بەدەھۆڵی ئەم و ئەو
مودەتێک شەڕی ناوخۆو بەینێک شەڕی پەکەکە

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*