سەرەکی » وەرزش » بە باشترین وەرزشكاری كەنەدا دیاریكرا

بە باشترین وەرزشكاری كەنەدا دیاریكرا

بیانكا ئەندریسكۆی ئەستێرەی تێنسی سەرزەوی خەڵاتی باشترین وەرزشكاری كەنەدای بۆ ساڵی 2019 پێدرا، ئەمەش دوای ئەوەی لە پاڵەوانێتییەكان ئاستی بەرزی پێشكەش كردو گراندسلامی ئەمریكای بردەوە.
ئەندریسكۆ ساڵێك بەر لە ئێستا ناوبانگی ئەوتۆی نەبوو، بەڵام بەهۆی ئاستە بەرزەكەی و سەركەوتن بەرامبەر بە سیرینا ولیامز لە گراندسلامی ئەمریكا و سەركەوتن بۆ پلەی چوارەمی ریزبەندی یاریزانان ناوبانگێكی زۆری پەیدا كرد.
بیانكا بووە یەكەم یاریزانی كەنەدی گراندسلامی ئەمریكا بباتەوە بەهۆی ئەمەش لەلایەن لیژنەی ئۆڵۆمپی وڵاتەكەیەوە خەڵاتی باشترین وەرزشكاری ساڵی پێدرا.
لەو بارەیەوە بیانكا وتی: هەست بە شانازیەكی زۆر دەكەم بۆ بردنەوەی ئەم خەڵاتە، پێشبینی ئەوەم نەدەكرد براوەبم و دڵخۆشم كە یەكەم یاریزانی تێنسم ئەو خەڵاتەم پێدەدرێت.
ماوەتەوە بڵێین بیانكای 19 ساڵان سەرەتای ئەمساڵ لە ریزبەندی یاریزانانی تێنسی سەرزەوی لەپلەی 178 دابوو بەڵام ئەم وەرزەی لەپلەی پێنجەم كۆتایی پێهێنا.

print

 61 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*