بەڵێ… چی؟

– هیچ هەیە بەقەد پاككردنی لالەنگی ئاسانتر؟
+بەڵێ.
– چی!
+ئیختیراقی یەكێتی.
*****
هیچ هەیە لە خوتبەی مەلای كەللەڕەق ناخۆشتر؟
+بەڵێ.
– چی؟
+تەوقەی مەسئولی دڵتەڕ.
*****
ئەتوانی نموونەیەكم بدەیتێ كە مەلەكردن جیسم ناشیرین بكات؟
+بەڵێ.
– چی؟
+حووت.
*****
چۆن وا ئەڵێی كوڕم؟ شت هەیە موستەقبەلی تیا نەبێ.
+بەڵێ؟
– چی؟
+مێژوو.
*****
هیچ فەرق هەیە لە بەینی نێر و پیاودا؟.
+بەڵێ.
– چی؟
+عەرز و عاسمان.
*****
بەڵا هەیە بە هیچ نەزر و دوعایەك لە كۆڵ نەبێتەوە؟
+بەڵێ.
– چی؟
+دەسەڵاتداران.
*****
تەسەور ئەكەی پێویستمان بە هیچ هەبێ؟.
+بەڵێ؟
– بە چی؟
+حەزرەتی برایمێك.
*****
هیچ هەیە لەم گەردوونەدا حەلی نەبێت؟
+ بەڵێ.
– چی؟
+كارەبای هەرێم.

 284 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*