سەرەکی » ئابووری » نرخی بیتكۆین

نرخی بیتكۆین

رەوتی بەرزبوونەوەی نرخی بیتكۆین كە دراوێكی دیجیتاڵییە، بەردەوامە و هەر یەكەیەك لەو دراوە گەیشتە 11 هەزار و 515 دۆلار. لە ماوەی مانگی رابردوودا بەهای ئەو جۆرە دراوە سەرووی دوو هێندە زیادی كردووە.
بەگوێرەی ماڵپەڕی coidesk تەنیا لە ماوەی هەفتەیەكدا سێ هەزار دۆلار لە نرخی هەر بیتكۆینێك بەرز بووەتەوە.
لەو كاتەوە كۆمپانیای CME GROUP لە شیكاگۆی ئەمەریكا كە بە یەكێك لە گرنگترین كۆمپانیاكانی ئەو بوارە هەژمار دەكرێت و بڕیاری دا ئەو جۆرە دراوە بخاتە بازاڕەوە، نرخەكەی رووی لە بەرزبوونەوە كردووە، ئەمەش متمانەیەكی زیاتری بە دراوەكە داوە. ئەو دراوە كە لە ساڵی 2011ەوە رەوتی بەرزبوونەوەی بەهاكەی زۆر كز بووبوو، ئێستە بە خێرایی نرخەكەی بەرز دەبێتەوە.
یەكێك لە گرنگترین تایبەتمەندییەكانی بیتكۆین ئەوەیە بە پێچەوانەی دراوی ئاسایی، بە ئاسانی لە لایەن بانك و سیاسەتە دارایییەكانی دنیا یاسای بەسەردا پێرەو ناكرێت و ئەو وڵاتانەی لە ژێر گەمارۆ و سزای ئابووریدان، دەتوانن بە پشتبەستن بەو دراوە بەشێك لە پێداویستییەكانی خۆیان دابین بكەن.
یەكەم جار لە ساڵی 2008 پارەی دیجیتاڵی بیتكۆین داهێنرا كە ئەوكات نرخەكەی زۆر كەم بوو و سەرەتا 100 یەكەی ئەو دراوە بە یەك دۆلار بوو، بەڵام دوای ئەوەی خەڵك رووی تێكرد و پەرەی پێ درا، نرخی هەر یەكەیەك لەو دراوە بەرز بووەوە بۆ سەرووی هەزار و 200 دۆلار و دواتر گەیشتە دوو هەزار و 500 دۆلار و ئێستەش خەریكە بەرەو 12 هەزار دۆلار دەڕوات.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

(%32) كاره‌كانی پڕۆژەی سایلۆی كه‌لار ته‌واو بووه‌

یەکەی ئابووری جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، پڕۆژەی سایلۆی کەلاری بەسەرکردەوە. ...