سەرەکی » دۆسێ » بەرهەمەکانی مامۆستا جەلال تەقی لە بواری وەرگێڕان و نووسیندا

بەرهەمەکانی مامۆستا جەلال تەقی لە بواری وەرگێڕان و نووسیندا

پەیڤێک

لەناو ئەدەبیاتی کوردیدا زۆرن ئەوانەی کە بە هێمنی کاریان کردووە بۆ پێشخستنی زمان و ئەدەب و دیرۆکی کوردی، یەکێکیش لەو سەربازە ونانە مامۆستا جەلال تەقییە، بەتایبەتی لە رووی وەرگێرانەوە، رۆڵێکی زۆر باشی هەبووە لە دانانی بەردی بناغەی وەرگێڕان لە کتێبخانەی کوردیدا.
جەلال تەقی یەکێک بووە لە مامۆستا سەرەتاییەکانی بواری وەرگێڕان لە ئەەدبیاتی کوردیدا، بەتایبەتی لەرووی وەرگێڕان لە زمانی رووسییەوە، بەشێكی زۆری بەرهەمەکانی نووسەرە مەزنەکانی روسیا « دۆستۆیڤسکی، گۆگۆل، چیخۆڤ، بیلنسکی» لە زمانی رووسیەوە کردۆتە کوردی
لە کوردستانی نوێ پێمان باشبوو ئەم دۆسێیە تایبەت بکەین بە کار و بەرهەمەکانی مامۆستا جەلال تەقی ئەویش بە بەشداری ئەم بەرێزانە: محمەد مەردان. محەمەد حەمەساڵح تۆفیق. عەبدوڵڵا حەسەن قادر.

کوردستانی نوێ

1/ خەباتی گەلی كورد لە یاداشتەكانی ئەحمەد تەقی دا 1970.
2ـ خەڵفین، خەبات لەرێی كوردستاندا وەرگێڕانی لەڕووسییەوە 1971.
3ـ بیلنیسكی، دەربارەی رەخنە، وەرگێڕانی لەڕووسییەوە 1972.
4ـ كۆڕامێن، ئەو پیاوەی وێرای بپرسێ‌، وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە 1973.
5ـ پلوتارك: شەڕەكانی ئەسكەندەری مەكدۆنی، وەرگێڕانی لە ڕووسییەوە 1973
6ـ چیخۆف: خانم‌ و سەگەكەی، وەرگێڕانی لەڕووسیەوە 1979.
7ـ گەڕبۆڤسكی، نهێنی كۆنترین مێژوو، وەرگێڕانی لەڕووسییەوە 1980.
8ـ شەوانی گوێ‌ ئاگردان- بەشی یەكەم و دووەم 1984.
9ـ پەندی پێشینان‌و قسەی نەستەقی كوردی 1984.
10ـ دەستەێیڤسكی: شەوە سپییەكان، وەرگێڕانی لەرووسییەوە 1988.
11ـ مەكسیم گۆركی: زانكۆكانی ژیانم، وەرگێڕانی لەڕوسییەوە 1989.
12ـ چیخۆف: سێ‌ خوشك، وەرگێڕانی لەڕووسییەوە 1991.
13ـ سەرەتاییەك لەفەلسەفەی یۆنانی كۆن، وەرگێڕانی لەڕووسییەوە.
14ـ كیژۆڵە بەفرینە، چیرۆک بۆ منداڵان، وەڕگێڕانی لەرووسییەوە
15ـ گیسارۆف‌و رەگووشین: شۆڕشەكانی كوردی توركیا، وەرگێڕانی لەرووسییەوە
16ـ چوار بلیمەت، وەرگێڕانی لەرووسییەوە، سلێمانی
17ـ خاڵە سافا، وەرگێڕانی لەرووسییەوە.
18ـ دوو برا، وەرگێڕانی لەرووسییەوە.
19ـ گۆگۆل، تۆماری شێتێك، وەرگێڕانی لەرووسییەوە.
20ـ فەرهەنگی تەقی، بەهاوبەشی چەند نووسەرێك.
21ـ پووشكین: گەشتێك بەئەرز رۆمدا.
22ـ بۆچی هاتی؟، رۆمان، زیاتر باسی ژیانی خۆی ئەكات.
23ـ تۆماری رۆژانە، سەربڕشتی رووداوەكانی ساڵی 1991ی لە دووتوویی (449) لاپەڕەیە.
24. بیبلۆگرافیای کوردۆلۆژی. وەرگێڕانی لە رووسیەوە.
جگە لەوەش کۆمەڵێک شیعرو پەخشانی بڵاونەکراوەی هەیە، کە هێشتا چاپ نەبوون.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*