سەرەکی » زانست » سوپا قوڕینەكەی چین ژمارەیان زیادی كرد

سوپا قوڕینەكەی چین ژمارەیان زیادی كرد

دوای (١٠) ساڵ لەكاری تاقەتپڕوكێنی كنەوپشكنین تیمەكانی شوێنەوارناسیی لەچین دۆزینەوەی پاشماوەی ٢٢٠ سەربازیی قوڕینیان ئاشكرا كرد كە بەشێكن لەو سوپایەی بەسوپای قوڕین دەناسرێن.
زانایانی شوێنەوارناسیی چین لە ساڵی 2009ەوە لە نزیك مەزارگەی ئیمپراتۆر( چین چی هوانگ) دەستیانكردووە بەكاری كنەو پشكنین بە مەبەستی گەڕان بەدوای هەندێك شوێنەواردا كە گومان دەكرێت لەو ناوچەیەدا زۆر بێت كە ڕووبەڕەكەی نزیكەی ( 500) هەزار كیلۆمەتری چوارگۆشەیە.
ئەو ناوچەیە كە قەڵەمڕەوی ئەو ئیمپراتۆرە بووە ماوەیەكی زۆرە بووەتە ڕووگەی شوێنەوارناسان ئەویش پاش ئەوەی چەند ساڵێك بەر لە ئێستا شوێنەوارناسان ژمارەیەكی زۆر پارچەی شوێنەوارییان تێدا دۆزییەوە لەوانەش چەندین پارچەی گڵێنە و مس و بڕێكی كەم ئاڵتون و زیو و ئاسن.
ئەم ماوەەیەش نزیكەی ٢٢٠ پەیكەری سەرباز دۆزرایەوە كە لە قوڕ دروستكراون و بەشێكن لەپەیكەری ئەو سوپا گڵێنەیەی كە پێشتر دۆزرانەوە و لە جیهاندا بەسوپای گڵێنە یان بە سوپای ( تیراكوتا) ناسراون.
شوێنەوارناسان ئاماژەیان بەوە داوە جگە لەو پەیكەرانە، توانیویانە چەندین كەوانی لێكئاڵۆزكاو و شمشێری ئاڵتونی و ئەو كەلوپەلانەش بدۆزنەوە كە ڕۆژانە بەكارهێنراون لەوانەش كەوچك و قاپ و چەند پارچەیەكی بە نرخی تر لەوانەش پەیكەری حوشترێكی ئاڵتونیی.
ئەو زانایانە لەو بڕوایەدان دۆزینەوەی ئەو حوشترە ئاڵتونییە و توێژینەوە لەبارەیەوە دەیانگەیەنێتە چەند زانیارییەكی نوێ دەربارەی ئەو بازرگانییەی لە نێوان خۆرئاواو ئیمپراتۆرییەتی چیندا هەبووە كە سەردەمەكەی دەگەڕێتەوە بۆ پێش دروستبوونی بازرگانی ڕێگەی ئاوریشم.
شوێنەوارناسان دوپاتیدەكەنەوە كە لە (١٠) ساڵی ڕابردوودا نزیكەی (٢٢٠) پەیكەرو (١٢) ئەسپی گڵێنەیان دۆزیوەتەەوە، ئەوە جگە لە ژمارەیەكی زۆری چەك‌و چەندین شوێنەواری تەلارسازیی كە خاوەنەكەیان یەكێك بووە لە ئەفسەر سەربازییەكانی سەردەمی ئیمپراتۆر ( چین چی هوانگ).
یەكێك لە ئەندامانی تیمە شوێنەوارناسییەكە ئەوە دەخاتەڕوو كە كارەكانیان چەندە ناڕەحەت و پڕ لەماندوێتی بێت ئەوان بەردەوام دەبن، بە ئومێدی ئەوەی زۆر شتی دیكەش بدۆزنەوە و لایەنێكی گرنگی نهێنی ژیانی ئەو ئیمپراتۆرە بزانن كە ماوەی ساڵانی (٢١٠) بۆ (٢٢١) ی بەر لە زایین لە هەرێمی چین فەرمانڕەوای خێزانی چین بووە، و لە سەردەمی ئەودا سەرجەم ویلایەتەكانی یەكخست و خۆشی وەك ئیمپراتۆری چینی مەزن ناساند.

سەرچاوە: سپۆتنیك

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*