وەکو سەگ

* پاش بیست دەققە گوێگرتن بۆت دەرئەکەوێ تۆ نەچوویتە کۆبووبونەوەوە، کۆبوونەوەکە چووەتە تۆوە.
* ھەردووکیان کە لێدوان ئەدەن بەرزی ئەکەنەوە؛ ترەمپ دۆلار و مەسئولی ئێمە زەختی خوێن.
* مودیری ئامار ئەڵێ لەدوای ئیزرائیل کەس بەقەدەر جادەکەی کەلار خەڵکی نەکوشتووە.
* وەزعی پەرلەمانمان لەو زەلامە ئەچێ کە مامۆستای رەشاقەیە کەچی ورگی نیوسەعات لەپێش خۆیەوەیەتی.
* زۆر ناخۆشە ناوت ڕووناک بێت و بە لایتی مۆبایل بگەڕێن بەدواتدا.
* ئەمسەرو ئەوسەری شارۆچکەکانی کوردستان سەیتەرەیان ھەیە، کۆئەندامی ھەرس گوپ.
* ئاخ لەدەست ترسی شەڕ و مەسئولی کەڕو نەعلی تەڕ.
* من ئەگەر کەمال کەرکوکی بوومایە، بەختم فارسییەکەم ئەبوو.
* دوو لەسەرسێی زەوی ئاوە، هی کورد نائومێدی.
* شەرت نییە ھەرکەسێ ناحەزی زۆر بوو مەعنای وایە کەسێکی سەرکەوتووەو حەسودی پئ ئەبەن، لەوانەیە زۆر سەگ و سەگباب بێ.
* ھەیە درۆ ئەکا وەکو سەگ، ھەیە ھەر حەپەی دێ وەکو سەگ، ھەشە بەوەفایە وەکو سەگ.

print

 301 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*