سەرەکی » ئابووری » ״كارەبا زیادیكردوە״

״كارەبا زیادیكردوە״

وەزیری كارەبای هەرێم رایگەیاند: 500 مێگاوات كارەبا زیادیكردوەو 75 مێگاوات كارەباش لەوزەی خۆر بەرهەمدەهێنرێت، دەشڵێت: پێوەری زیرەك دەبێتە هۆی چارەسەركردنی كێشەی بارزۆری سەر فیدەرەكان و سەرە محاویلە.
كەمال محەمەد وەزیری كارەبای هەرێم لەكاتی سەردانیدا بۆ سلێمانی و كۆبوونەوەی لەگەڵ لێپرسراوانی حكومی، ئاماژەی بەدۆخی كارەبای هەرێم كردو رایگەیاند: ئەمساڵ 500 مێگاوات كارەبا بەرهەمهێنان زیادیكردوەو پلانیشیان هەیە بۆ زیاتركردنی بەرهەمهێنانی كارەباو لەو چوارچێوەیەدا 50 مێگاوات لەگەرمیان بەرهەمدەهێنرێت و بەو نزیكانەش لەوزەی تیشكی خۆر 75 مێگاوات كارەبا بەرهەمدەهێنن كە 25 مێگاواتی بۆ هەر پارێزگایەكی هەرێم دەبێت.
وەزیری كارەبای لەبارەی پێوەری زیرەكەوە، رایگەیاندوە: پڕۆژەكە بەڕێكوپێكی بەڕێوەدەچێت و لەسنوری پارێزگای سلێمانی زیاتر لە 42 هەزار پێوەر دانراوەو پرۆژەكەش یارمەتیدەرێكی باش دەبێت بۆ چارەسەركردنی كێشەی بارزۆری سەر فیدەرەكان و سەرە محاویلەو تەعریفەو نرخی كارەباش ناگۆڕدرێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*