سەرەکی » مانشێت » به‌فر ده‌بێته‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی داهاتی گه‌شتیاریی؟

به‌فر ده‌بێته‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی داهاتی گه‌شتیاریی؟

له‌گه‌ڵ دروستبوونی كۆمپانیا لۆكاڵییه‌كانی گه‌شتیاریی،له‌م ساڵانه‌ی دواییدا گه‌شتیارێكی زۆر به‌ شێوه‌ی گروپ له‌ باشوور ‌و ناوه‌ڕاستی عیراقه‌وه‌ بۆ گه‌شت دێنه‌ هه‌رێمی كوردستان، جیاواز له‌ ساڵانی پێشوو، ئه‌مساڵ به‌ده‌ر له‌ وه‌رزی گه‌شتیاریی هاوینه‌و به‌هاره‌، گه‌شتیارانی ناوچه‌كانی دیكه‌ی عیراق له‌لایه‌ك به‌هۆی زۆربوونی كۆمپانیاكانی گه‌شتیاریی ‌و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ به‌هۆی دۆخی ناسه‌قامگیری ناوچه‌كانیان له‌ زستانیشدا روو له‌ كوردستان ده‌كه‌ن،
به‌فربارینیش كه‌ له‌ عیراقدا ته‌نیا ناوچه‌كانی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌ دیمه‌نێكی جوان ده‌به‌خشێته‌ سروشتی كوردستان كه‌ بۆ گه‌شتیارانی باشوورو ناوه‌ڕاستی عیراق هه‌م نامۆیه‌ و هه‌م ناوازه‌یه‌، بۆیه‌ ده‌كرێت ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم ئاماده‌كاریی زستانه‌ بكات بۆ پێشوازیی له‌ گه‌شتیارانی ناوخۆیی هه‌رێمیش ‌و ئه‌وانه‌ش كه‌ له‌ناوچه‌كانی دیكه‌ی عیراقه‌وه‌ دێن تا كه‌رتی گه‌شتیاریی ببێته‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی داهاتی چوار وه‌رزه‌ و چیتر وه‌رزی گه‌شتیاریی له‌ به‌هارو هاویندا قه‌تیس نه‌بێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*