سەرەکی » زانست » با هه‌موو هاوكاری پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی هه‌رێم بین

با هه‌موو هاوكاری پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی هه‌رێم بین

سەربەست عەبدولڕەحمان

ئاژه‌ڵ وباڵنده‌كان خشڵی سرووشتن ، دارستانه‌كان سه‌رچاوه‌ی هه‌وای خاوێنن ، با هه‌موو هاوكاری پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی هه‌رێم بین بۆ پاراستنیان.
ژینگه‌پاراستن ئاستی شارستانیه‌تی خه‌ڵكی پێ دیاری ده‌كرێت ، پۆلیسی دارستان وژینگه‌ی هه‌رێم سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ ، له‌و دامه‌زراوانه‌یه‌كه‌ به‌رده‌وام ، له‌گه‌شه‌سه‌ندندایه‌و ئه‌فسه‌رو كارمه‌نده‌كانیان پێشمه‌رگه‌ی سرووشتی كوردوستانن ، هه‌وڵده‌ده‌ن له‌ده‌ست درێژی وكه‌مته‌رخه‌می خه‌ڵك دارو سه‌وزای ، وه‌له‌ چاوچنۆكی ڕاوكه‌ره‌كان زینده‌وه‌ران بپارێزن . به‌ڕێز عه‌مید هێمن كه‌مه‌رخان ئه‌فه‌ندی به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنه‌ ، به‌رده‌وام وێنه‌و دۆكۆمێنتی چالاكیه‌كانیان كۆده‌كه‌نه‌وه‌و له‌ كۆتایی هه‌موو ساێكدا ئاماری چالاكیه‌كانیان ڕاده‌گه‌یه‌نن ، جێگه‌ی خۆیه‌تی كه‌ سوپاسی به‌ڕێز هێمن علی صاڵح بكه‌م له‌به‌شی ڕاگه‌یاندن ،كه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌كدا ئاماری كارو چالاكیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و سه‌رجه‌م به‌ش و بنكه‌كانی ساڵی 1919 بۆ ناردم.
كه‌ بریتیه‌ له‌ ده‌ستگیر كردنی 595 تۆمه‌ت بار ، له‌سه‌رتاوان وسه‌رپێچی و ڕوداو ، له‌وانه‌ 130 ڕاوی باڵنده‌ی كێوی، 16 ڕاوی ئاژه‌ڵی كێوی ، 128 ڕاوی ماسی ، 31 خه‌ڵوزكردن ،117 داربڕین، 131 زیاده‌ڕه‌وی، 96 ئاگركه‌وتنه‌وه‌ . وه‌ ئه‌ و ئامێرو كه‌لوپه‌ل و كه‌ره‌ستانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌را گیراوه‌ ، بریتیه‌ له‌ 47 تاپڕ ، 172 فیشه‌كی تاپڕ ، 10 كڵاشینكۆف و192 فیشه‌كی ، یه‌ك ده‌مانچه‌ و 8 فیشه‌ك ،5 چه‌كی بادی ، 8 چه‌قۆ ، 3 دوربین ، 8 ته‌ڵه‌ی ڕاو ، 8 شه‌داو ،72 داو ، 27 لایتو پرۆجكته‌ر، 61 قه‌فه‌س ، 38 ئۆتۆمبیلی هه‌مه‌ جۆر ، 31 ماتۆڕ سایكل ، 13 مۆبایل و 4 میمۆری و سپیكه‌ر.
‌ توانراوه‌ 89 باڵنده‌ ، 64 ئاژه‌ڵی زیندوو ی گیراو ئازاد بكرێ ، وه‌ ده‌ست بگرن به‌سه‌ر 300باڵنده‌ و 571 ئاژه‌ڵی ڕاوكراوی هه‌مه‌ جۆر.
وه‌ له‌وه‌رزی قه‌ده‌غه‌ی ڕاودا و ڕاوی نایاسای ،سه‌دان ماسی زیندوو له‌ تۆڕه‌كان ئازاد كراون و خراونه‌ته‌وه‌ ناو ئاو . وه‌ له‌وانه‌ی ده‌ست به‌سه‌ریدا گیراوه‌ 593 ماسی ڕاوكراوی قه‌باره‌ جیاواز . 938 تۆری گه‌وره‌و 7 تۆڕی ساچمه‌ ،189 قولاپی هه‌مه‌ جۆر ، 4كه‌ڵه‌ك، 27 به‌له‌می قه‌باره‌ جیاواز ، 31 صه‌وڵ 9 موه‌لیده‌ی هه‌مه‌ جۆر .
هه‌روه‌ها بۆ ڕێگرتن له‌ بیر لێدانی نایاسایی ده‌ست به‌سه‌ر 30 ئامێری بیر لێداندا گیراوه‌ . وه‌ بۆ ڕێگرتن له‌ ته‌جاواز و دار بڕین ،ئه‌و شتانه‌ی ده‌ست به‌سه‌ریاندا گیراوه‌ ، بریتی بوون له‌ ، شه‌ش شۆڤڵ وحه‌فاره‌ ، 40 مشاری كاره‌بایی هه‌مه‌جۆر ، 27 ته‌ورو ته‌ورداس ، 12 خاكه‌ناس ، 10000 داری بڕدراوه‌ ، 589 فه‌رده‌ خه‌ڵوز . وه‌ تێكدانی 71 كوره‌ی خه‌ڵوزكردن . وه‌له‌ئه‌نجامی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ زیاتر له‌ 80 هه‌زار دۆنم پاوان و دارستان ، 3 هه‌زار دۆنم ڕه‌زو باخ و دانه‌وێڵه‌ سوتاوه‌ .
شایانی باسه‌ ،وه‌ك ئاگادارم ، به‌گه‌رمای هاوین وله‌ناو به‌فرو كڕێوه‌ی زستاندا ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندانی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی هه‌رێم ، بێ پشودان 24 كات ژمێر كونو قوژبنی سنوره‌كانیان ده‌پشكنن و فێڵ و خۆشاردنه‌وه‌ی ڕاوچیه‌كان پوچه‌ڵ ده‌كه‌نه‌وه‌ . به‌مه‌ش خۆشه‌ویستی خه‌ڵكیان بۆ خۆیان مسۆگه‌ر كردووه‌ . له‌ ئێستادا خه‌ڵكێكی زۆر هاوكاریان ده‌كه‌ن . شایانی باسه‌ له‌ 2019 دا به‌شی ڕاگه‌یاندن بۆماوه‌ی دووهه‌فته‌ ، خولی هۆشیاری ژینگه‌یی و خۆشه‌ویستی سروشتیان بۆ چه‌ندین گروپی خوێندكاران كرده‌وه‌ ، ڕۆژی دوو وانه‌ ، وانه‌كانی له‌ لایه‌ن عه‌مید هێمن كه‌مه‌رخانه‌وه‌ ئاماده‌و پێشكه‌ش ده‌كرا .

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*