سەرەکی » وەرزش » ماكریگۆر بە سەركەوتنێكی خێرا گەڕایەوە

ماكریگۆر بە سەركەوتنێكی خێرا گەڕایەوە

دوای 15 مانگ دابڕان لە بەشداری كردن لە ركابەریەكانی هونەرە جەنگیە تێكەڵاوەكان كە بە UFC ناسراوە كۆنۆر ماكریگۆری ئەستێرە گەڕایەوە بۆ نێو ركابەرییەكان و سەركەوتنێكی كوشندەی بەرامبەر بە كاوبۆی تۆماركرد.
ماكریگۆر لەوەتەی بەرامبەر بە خەبیب نۆرماندینۆڤ دووچاری شكست بووە هیچ رووبەڕبوونەوەیەكی ئەنجام نەداوە بۆیە لەدوای گەڕانەوەی و ریكلام كردن بۆ روبەڕوبونەوەی كاوبۆی گرنگی زۆر بەو یارییە دراو لەسەرتاسەری جیهان دەنگی دایەوە.
روبەڕوبونەوەكەش لە شاری لاس ڤێگاسی ئەمریكا بەڕێوەچوو كە هەرچەندە ركابەرەكەی ئەمریكی بوو، بەڵام زۆرینەی ئامادەبووان ئاڵای ئیرلەندایان بەرز كردەوەو چەندین ئەستێرەی جیهانی هاوشێوەی ماسیۆ ماكۆنهی ئەكتەر و تۆم برادی ئەفسانەی تۆپی پێی ئەمریكی و تایسۆن فیۆری بۆكسێنەر ئامادەی بوون.
هەرچەندە هاندەرێكی زۆر ئامادەی یارییەكەبوون و بەشێوەیەكی راستەوخۆش لە رێگەی تەلەفزیۆنەوە چاوەڕێی روبەڕوبونەوەیەكی پڕركابەری بوون بەڵام ماكریگۆر تەنها لەماوەی 40 سانیە توانی بە لێدانی كوشندە سەركەوتن تۆماربكات و گەڕانەوەیەكی بەهێز تۆماربكات.

print

 145 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*