سەرەکی » ئاراستە » حەوت تایبەتمەندی دیکتاتۆرەکان لە روانگەی سۆسیۆلۆژییەوە

حەوت تایبەتمەندی دیکتاتۆرەکان لە روانگەی سۆسیۆلۆژییەوە

دارا ئەنوەر زۆراب / كۆمەڵناس

یەکەم / هەژارەکان هەژارتر دەکەن، دواتر لەڕێگەی دام و دەزگاخێرخوازییەکان خێریش بە هەژارەکان دەکەن. دووەم / لە ڕێگەی برسێتی یەوە، خەڵک ملکەچ دەکەن ڕازی بێت بە هەر جۆرە ژیانێک کە دەسەڵاتە دیکتاتۆرەکە دەخوازێت بیچەسپێنێ. سێ یەم / لە ڕێگەی بیری ناسیۆنالیستی و بە ناوی خاک و نیشتمان و نەتەوە، دۆخێک دروست دەکەن هەم هاونیشتمانی دەگەمژێنن، هەم درێژە بە مانەوەی مافیاگەری خۆیان دەدەن. چوارەم / دیکتاتۆرەکان دونیایەکی ساختە لە بیری دواکەوتووەکانیان دروست دەکەن، ئەگەر دیکتاتۆرەکە نەمێنێ ئیتر دۆخی گشتی بە تەوای تێک دەچێت، واتە ژیان و نەمانی هاونیشتمانی بەندە بە مان و نەمانی دیکتاتۆرەکە. پێنجەم / دیکتاتۆرەکان لە بنەڕەت دا هیچ باوەڕێکیان بە ئازادی و دیموکراسی نیە، بەڵام زۆر کات باسی ئازادی و دیموکراسی بۆ گەلەکانیان دەکەن. شەشەم / دیکتاتۆرەکان خەون و ئیرادەی گەلەکانیان دەکوژن. حەوتەم / فێڵبازترین و درۆزنترین کەس لە دەوری خۆی کۆ دەکاتەوە چونکە دیکتاتۆر هیچ کات نایەوێت ئازاری ڕاستەقینەی گەلەکەی ببیستێت، هەمیشە درۆزنەکانیش لە پێشپڕێکدان بۆ ئەوەی دڵی دیکتاتۆر بەلای خۆیاندا ڕابکێشێت.

print

 61 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*