سەرەکی » وەرزش » ئیسپانیا پارێزگاری لە نازناوی یۆرۆی تۆپی دەستكرد

ئیسپانیا پارێزگاری لە نازناوی یۆرۆی تۆپی دەستكرد

هەڵبژاردەی ئیسپانیا پارێزگاری لە نازناوی یۆرۆی تۆپی دەستكرد، ئەمەش دوای ئەوەی لە یاری كۆتایی كە لە شاری ستۆكهۆلمی سوید بەڕێوەچوو هەڵبژاردەی كرواتیای دووچاری شكست كرد.
لە یاری كۆتایی پاڵەوانێتییەكە ئیسپانیا رووبەڕووی كرواتیا بۆوەو یارییەكەشی بە 22 گۆڵ بەرامبەر بە 20 گۆڵ لێ بردەوە بەمەش جامی پاڵەوانێتییەكەی بەرزكردەوەو بە شێوەیەكی راستەوخۆش خۆی گەیاندە ئۆڵۆمپیادی 2020.
ئیسپانیا كە پێشتر 4 جار لە یاری كۆتایی یۆرۆ دۆڕاوە بووە یەكەم هەڵبژاردە دوای سوید كە 2 جار لەسەریەك جامی یۆرۆ بەرز دەكاتەوە.
ئەم یارییە دووبارە كردنەوەی دواین یاری نێوان هەردوو هەڵبژاردەبوو لە قۆناغی سەرەكی كە یارییەكەیان بەیەكسانبوون كۆتایی هاتبوو، بەمەش بەبێ شكست بەشداریان لە یاری كۆتایی كردو دواجاریش ئیسپانیا توانی بە لێهاتوویی یاریزانەكانی بۆ جاری دووەم لەسەریەك ببێتە پاڵەوان و كرواتیاش بۆ جاری سێیەم لە یاری كۆتایی دووچاری شكست بوو.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*