سەرەکی » وەرزش » كاسیاس خۆی بۆ پۆستی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا كاندید دەكات

كاسیاس خۆی بۆ پۆستی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا كاندید دەكات

سەرچاوەكانی هەواڵی ئیسپانیا دوپاتیان كردوە ئیكەر كاسیاسی گۆڵپارێزی پێشووی یانەی ریاڵ مەدرید و هەڵبژاردەی ئیسپانیا پاڵێوراوێكی بەهێزە بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا، ئەمەش دوای ئەوەی بڕیاری دا لە هەڵبژاردنی مانگی 5ی یەكێتییەكە خۆی كاندید بكات.
رادیۆی كادینا سێر بڵاویكردۆتەوە كە كاسیاس بڕیاری داوە خۆی بۆ پۆستی سەرۆكی یەكێتییەكە هەڵبژێرێت و ببێتە ركابەرێكی بەهێز بۆ رۆبیالیسی سەرۆكی ئێستا كە چاوەڕوان دەكرا بەبێ ركابەر بچێتە نێو هەڵبژاردنەكەوە.
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوە داوە كاسیاس بە شێوەیەكی رەسمی بە ئەنجومەنی باڵای وەرزشی ئیسپانیای راگەیاندوە خۆی بۆ ئەو پۆستە هەڵدەبژێرێت ئەمەش لە هەڵبژاردنی مانگی 5 كە بەدیاری كراوی رۆژی 17ی 5 بەڕێوەدەچێت.
كاسیاس مانگی 5ی 2019 لەكاتی راهێنان لەگەڵ یانەی پۆرتۆ بەهۆی نەخۆشی دڵ گەیەنرایە نەخۆشخانە و بەهۆیەوە لەو كاتەوە یاری نەكردوەو لە ئێستاشدا یەكێكە لە ئەندامانی كاستی راهێنەری یانەی پۆرتۆ.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*