سەرەکی » هەواڵ » روسیا لە كردەوەكانی توركیا نیگەرانەپەڕە 2

روسیا لە كردەوەكانی توركیا نیگەرانە

PUKmedia

توركیا چەك و تەقەمەنی و جلوبەرگی سەربازی رادەستی گروپە چەكدارەكان لەئیدلیب دەكات.
سەرچاوە سەربازی و دیبلۆماسیەكانی روسیا رایانگەیاند، توركیا چەك و جبەخانەیەكی زۆری بردوەتە شاری ئیدلیب لەباكووری سوریاو بەشێكی زۆر لەو چەكانەشی رادەستی گرووپی چەكداری هەیئەی تەحریری شام (جەبهەی نوسڕەی پێشوو) كردوە.
دوێنێ، ئاژانسەكانی رووسیا كە لەسەرچاوە سەربازیی و دیبلۆماسیەكانەوە وەریگرتووە رایگەیاندوە، توركیا زیاتر لە 70 تانك و 200 زرێپۆش و 80 تۆپهاوێژی بردوەتە شاری ئیدلیب، بەشێكی زۆری ئەو چەكانەشی رادەستی گرووپی چەكداری تەحریر شامی كردوە.
هەروەها ئاژانسەكان ئاماژەش بەوە شدەكەن، توركیا دژە فڕۆكەی رادەستی ئەو گرووپە كردوە، بەكارهێنانیشی لەلایەن ئەو گروپە چەكدارەكانەوە بوەتە مایەی نیگەرانی.
جێی ئاماژەیە، لەچەند رۆژی رابروودا ئەو گرووپە چەكدارانە توانیویانە دوو هەلیكۆپتەری سوپای سوریا بخەنە خوارەوە.
لەلایەكی دیكەوە، وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاندوە، توركیا لێپرسراوە لە پەرەسەندن و ئاڵۆزییەكانی ئیدلیب.
جەختیشی كردوەتەوە، توركیا بەردەوام پێشێلی رێككەوتنەكان دەكات و پابەندی بەڵێنەكانی خۆی نابێت، بەتایبەتی پابەندنەبوونی بە یاداشتی رێككەوتننامەی سوتشی.

print

 5 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*