سەرەکی » دۆسێ » حەفتەر رووبەڕووی هێزەكانی توركیا دەبێتەوە

ئەنقەرە تەنگژەی لە لیبیا ئاڵۆزتردەكات

حەفتەر رووبەڕووی هێزەكانی توركیا دەبێتەوە

هێزەكانی سوپای نیشتمانی لیبیا، ئاماژە بە خستنەگەڕی تەواوی هەوڵەكانی دەكات بۆ رووبەڕووبوونەوەی هێزەكانی توركیا لە وڵاتەكەی و رێكەوتنی ئاگربەستیش بە چوونەدەرەوەی ئەو هێزانەوە دەبەستێتەوە كە پشتیوانی لە حكومەتەكەی فایز سەراج دەكەن لە وڵاتەكە و لەلایەن ئەنقەرەوە پشتیوانیان لێدەكرێت.

خستنەخوارەوەی فڕۆكەكانی توركیا
سوپای نیشتیمانی لیبیا كە لەلایەن موشیر خەلیفە حەفتەرەوە سەركردایەتی دەكرێت لە 26ی شوباتی 2020، خستنەخوارەوەی سێیەم فڕۆكەی جەنگی توركیای لەماوەی 24 كاتژمێردا لەسەر ئاسمانی وڵاتەكەی راگەیاند.
ئاژانسی (سكای نیوز)، بەرپرسێكی باڵای سوپای لیبیاوە بڵاویكردەوە، پاش هێرشكردنە سەر چەند پێگەیەكی سەربازی سوپاكەیان لەنزیك تەرابلوس، لە 26ی رابردوو لەماوەی كەمتر لە24 كاتژمێردا، سێ فرۆكەی جەنگی توركیایان خستۆتە خوارەوە.
ئەمەش لەكاتێكدایە، خەلیفە حەفتەر فەرماندەی سوپای نیشتیمانی لیبیا كە بەسوپای رۆژهەڵات ناودەبرێت، لەلێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەوانان رایگەیاندبوو، پاش هێرشكردنە سەر بنكەی سەربازی فڕۆكەخانەی مەعیتیقە لەتەرابلوسی پایتەخت، توانیویانە فڕۆكەیەكی سەربازی توركیا بخەنەخوارەوە.
لە 25ی شوباتی رابردوو بە هەمان شێوە سوپای نیشتیمانی لیبیا، خستنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی توركیای لەسەر ئاسمانی ناوچەدورەدەستەكانی تەرابلوس راگەیاندبوو، ئەوەش خستنە خوارەوەی یەكەم فرۆكە بوو لەماوەی 24 كاتژمێردا.
سوپای نیشتیمانی لیبیا، توركیا بەهاوكاریكردنی حكومەتی ویفاقی نیشتیمانی لیبیا كە لەلایەن فایز سەراجەوە سەرۆكایەتی دەكرێت و لەسەر ئایتی نێودەوڵەتی دانپێدانراوەتۆمەتباردەكات و ئەنجامدانی ئاگربەستیشی وابەستەی چوونە دەرەوەی ئەو هێزە چەكدارانە كردووە كە لەلایەن توركیا بۆ پشتیوانی لە حكومەتەكەی سەراج، رەوانەی لیبیای كردوون.

كوژرانی سەربازە توركەكان
هەر لە چوارچێوەی شەڕوپێكدادانەكان لە لیبیا، هێزەكانی سوپای نیشتیمانی لیبیا رایگەیاندبوو، لەماوەی چەند رۆژی رابردودا 16 سەربازی توركیا لەكاتی رووبەڕووبونەوەكاند كوژراون.
رۆژنامەی (هائاریتس)ی ئیسرائیلی لە 23ی شوباتی رابردوو بڵاویكردەوە، سوپای نیشتیمانی لیبیا كە لەلایەن خەلیفە حەفتەرەوە سەركردایەتی دەكرێت، راگەیەنراوێكی لەبارەی ئاڵۆزییەكانی لیبیاوە بڵاوكردۆتەوە و تێیدا ئاماژەی بە كوژرانی 16 سەربازی تورك كردووە لەماوەی چەند رۆژی رابردوو، كوژرانی ئەو سەربازانەش وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتوو»لەكاتی روەبەڕووبوونەوەكاندا بووە».
هەر لەوبارەیەوە، خالد ئەلمەحجوب، وتەبێژی سوپای نیشتیمانی لیبیا رایگەیاند، سەربازە توركەكان لە رووبەڕووبوونەوەكاندا لەشاری بەندەری میسراتە و تەرابلوس و شارۆچكەی ئەلفەلاح لەباشووری تەرابلوسی پایتەخت كوراژون.
توركیا پشتیوانی حكومەتی فایز سەراج دەكات كە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دانپیانراوە، ئیمارات و میسر و فەرەنسا و روسیاش پشتیوانی سوپاكەی خەلیفە حەفتەر دەكەن.
فەرمانگەی ئاراستەكردنی دەروونی سوپای نیشتیمانی لیبیا رایگەیاندبوو، تا ئێستا 16 سەربازی توركیا بەدەستی هێزەكانیان كوژراون، پەیمانی كوشتنی سەربازی زیاتری وڵاتەكەش بە ئەردۆغان دەگەیەنن.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا لە 22ی شوباتی 2020 رایگەیاندبوو، وڵاتەكەی لەگەڵ سوپای نیشتیمانی لیبیا لەجەنگدایە، دانی بە كوژرانی ژمارەیەك لە سەربازانی وڵاتەكەشیدانابوو لە لیبیا.
بە وتەی ئەردۆغان»سوپای توركیا و گروپە چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە لیبیا، رووبەڕووی هێزەكانی خەلیفە حەفتەر فەرماندەی سوپای نیشتیمانی لیبیا دەبنەوە و بەو لەو رێگەیەوە 10 سەربازی سوپای لیبیا كوژران و برینداربوون.
هەر لەو چوارچێوەیەدا خالید مەحجوب، بەڕێوەبەری ناوەندی ئاراستەكردنی دەرونی سوپای نیشتیمانی لیبیا بە (روسیا الیوم)ی رایگەیاندبوو، «تا ئێستا 16 سەربازی توركیا بەدەستی هێزەكانیان كوژراون».
پێشتر حەفتەر رایگەیاندبوو، «كاتێك ئاگربەست لە لیبیا بوونی دەبێت كە سوپای توركیا و گروپە چەكدارەكانی سوریا دەست لە پشتیوانی حكومەتی ویفاق هەڵبگرن».
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا لە 19ی شوباتی 2020، لە میانی تارێكدا لەبەردەم پارتی دادو گەشەپیدان لە پەرلەمانی توركیا رایگەیاندبوو، ئەگەر هەوڵەكانی نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ چارەسەری تەنگژەكانی لیبیا شكستخواردووبوون، توركیا بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتی حكومەتی ویفاقی لیبیا، تا ئەو كاتەی بەتەواوەتی لیبیا كۆنترۆڵدەكاتەوە.

گفتووگۆكانی تایبەت بە ئاگربەست
غسان سەلامە، نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری لیبیا لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانی لە 22ی شوباتی رابردووا رایگەیاند، گفتووگۆ لەبارەی ئاگربەستی لیبیا بە ئاراستەیەكی شیاودا رێدەكات، هەرچەندە كۆمەڵێك بەربەستی پەیوەست بە قەدەغەكردن رەوانەكردنی چەك بۆ ئەو وڵاتە هاتونەتەئارا.
لەبارەی مەرجەكانی خەلیفە حەفتەر، فەرماندەی سوپای نیشتیمانی لیبیاش سەبارەت بە كشانەوەی گروپە چەكدارەكانی لایەنگری توركیا لە تەرابلوس سەلامە دەڵێت «ئەوە مەرجێكی دروست و رەوایە».
دوای ئەوەی لەم ماوەیەی دواییدا دانوستانی لایەنەكانی لیبیا بەسەرپەرشتی نەتەوە یەكگرتوەكان بەهۆی هێرشەكانی سوپای نیشتیمانی وڵاتەكەوەوە هەڵپەسێردرا، وتەبێژی نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند، دانوستانەكان لە 21ی شوباتی 2020 دەستپێدەكەنەوە.
ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری وتەبێژی نەتەوە یەكگرتوەكانەوە بڵاویكردبۆوە» نەتەوە یەكگرتوەەكان خولێكی تری دانوستانەكان لەنێوان لایەنەكانی لیبیا دەستپێدەكاتەوە.
لە ناوەڕاستی مانگی رابردوو، حكومەتی دانپیانراوی لیبیا بەهۆی هێرشەكانی سوپای نیشتیمانی لیبیا بۆسەر بەندەری تەرابلوس دانوستانەكانی لەگەڵ خەلیفە حەفتەر هەڵپەسارد.
خەلیفە حەفتەر فەرماندەی سوپای نیشتیمانی لیبیاچ لە 23ی شوباتی 2020، ئەنجامدانی هەر رێككەوتنێكی لەگەڵ حكومەتەكەی سەراجدا وابەستەی چەند مەرجێك كرد لەوانە، كشانەوەی سوپای توركیا و چەكدارانی سوریا لەنێو خاكی لیبیا و كۆتاییهێنان رەوانەكردنی چەك بۆ حكومەتی لیبیا لەلایەن توركیاوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*