سەرەکی » هەمەڕەنگ » شیلا سه‌بت ناتوانێ سه‌فه‌ر بكات

شیلا سه‌بت ناتوانێ سه‌فه‌ر بكات

شیلا سه‌بت ئه‌كته‌ری‌ شۆخ‌و شه‌نگی‌ به‌حرێنی‌ رایگه‌یاند، رێگه‌یان پێ نه‌داوه‌ بچێت بۆ به‌یروت بۆ وێنه‌گرتنی‌ چه‌ند دیمه‌نێك له‌ زنجیره‌ درامای‌ دوفعه‌ به‌یروت، هۆكاری‌ رێگرتنه‌كه‌ش مه‌ترسی‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنایه‌.
شیلا له‌و كاته‌دا كه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ كوێت بوو له‌ سناپ چات ڤیدیۆكی‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ بڵاو كرده‌وه‌‌و تیایدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد كه‌ به‌ نیاز بووه‌ بچێت بۆ به‌یروت بۆ وێنه‌گرتنی‌ دراماكه‌ی‌ به‌ڵام به‌هۆی‌ كۆرۆناوه‌ رێگه‌یان نه‌داوه‌.
هاوكات شیلا سوپاسی‌ ستافی‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ كوێتی‌ كرد كه‌ رێوشوێنی‌ گونجاویان گرتۆته‌به‌ر بۆ رێگرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌و ڤایرۆسه‌.

سیدتی‌

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*