سەرەکی » هەمەڕەنگ » بەهۆی کۆرۆناوە تابلۆیەکی ڤان کوخ دزرا

بەهۆی کۆرۆناوە تابلۆیەکی ڤان کوخ دزرا

لەیەکێک لەمۆزەخانەکانی هۆڵەندا کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرسی کۆرۆناوە لەو وڵاتە دەرگاکانی داخراوە، یەکێک لەتابلۆکانی هونەرمەندی بەناوبانگی جیهانیی (ڤان کوخ) دزرا.
لەمبارەیەوە بەڕێوەبەرانی مۆزەخانەکە رایانگەیاند، چەند دزێک هەلی داخستنی مۆزەخانەکەیان قۆستۆتەوەو تابلۆی (The Parsonage) دزیوە کە یەکێکە لەبەرهەمە بەناوبانگەکانی (ڤان کوخ). ئەوەشیان راگەیاندووە کە ئەم تابلۆیە ڤان کوخ ساڵی 1884 کێشاویەتی و لەبناغەدا تابلۆکە لە مۆزەخانەی (Groninger) وەرگیراوە بۆ نمایشکردن.

print

 51 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*