سەرەکی » وتار » بۆچی مادە پاککەرەوەکان بەکەڵکن بۆ لەناوبردنی..

بۆچی مادە پاککەرەوەکان بەکەڵکن بۆ لەناوبردنی..

بۆچی مادە پاککەرەوەکان بەکەڵکن بۆ لەناوبردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا؟

نامیق حەمە عەلی*

پێش ئەوەی باس لە بابەتەکە بکەم، لە خوارەوە پێناسەی هەردوو زاراوەی (Hydrophobic) و (Hydrophilic) دەکەین :
ئەو مادانەی حەزیان بە بڵاوبوونەوە هەیە لەگەڵ پێکهاتەی ئاو توانای یەکگرتنیان هەیە پێیدەڵێن( (Hydrophilicو ئەوانەی حەزیان بە بڵاوبوونەوە نییە لە ئاودا، شێوەی پڕژە (Droplet ) لەسەر ئاو دروست دەکەن، توانای یەکگرتنیان لەگەڵ ئاودا نییە، پێی دەڵێن (Hydrophobic).
گۆشەی نێوان لێواری پڕژەکە (Droplet’s edge) و رووی ئاوەکەی ژێرەوە پێی دەڵێن گۆشەی بەریەککەوتن (Surface underneath).
ئەگەر بەشێوەیەکی بڵاو یان بە مانایەکی تر توانیی رووەکە تەڕبکات و گۆشەی بەریەککەوتن لە ٩٠ پلە (Contact angle) کەمتربوو، ئەوا ئەو رووە بە هایدرۆفیلیك دادەنرێت، یان بەواتایەکی تر حەزی لە ئاوە، ئەمەش لە وشەی یۆنانی Water loving واتە ئاو hydro و Phillo واتە لە حەزەوە هاتووە.
بەڵام ئەگەر شێوەی پڕژەکان بە شێوەی گۆیی بوو، ئەوا زۆر بە کەمیی بەر ڕووی ئاوەکە کەوت، وەك بەرکەوتنی دڵۆپە ئاو بە تاوەی گەرم، ئەوا بەمانای ئەوەیە گۆشەی sphere بەریەکەوتن لە (٩٠ پلە) زیاترە ئەو رووە پێی دەڵێن هایدرۆفۆبیك یان ترس لە ئاو Water fearing وەك لە وێنەکەدا دیارە.
ششتنی دەست بە ئاو و سابوون یەکێکە لە رێنماییە گشتییەکان کە گرنگی تایبەتی هەیە بۆ کەمکردنەوەی رێژەی بڵاوبوونەوەی پەتای جیهانی کۆرۆنا و کەمکردنەوەی ژمارەی تووشبوو، سابوون بە دوژمنی زیندەوەری مایکرۆسکۆپی دادەنرێت لە بواری نانۆیدا، کە دەبنە هۆی گواستنەوەی نەخۆشی وەك ڤایرۆس و میکرۆب.

کەفی سابوون لە ئاستی گەردەکانداMolecular level دەبێتە هۆی لەناوبردن و تێکشکاندنی بۆندەکانی ئەم زیندەوەرە نەبینراوانە.
هەرلە دێرزەمانەوە پێش هەزاران ساڵ زانراوە کە باران چەوریی و خۆڵەمێش دەشواتەوە لەسەر زەوی و لە نزیك کەناری رووبارەکان کۆیاندەکاتەوە لە شێوەی کەف کە بۆ پاککردنەوە بەکارهاتووە. ئەمە ئەوە دەگەیەنێت کە مرۆڤایەتی هەرلە سەرەتاوە ئەوەی زانیووە کە ئەمە گونجاوە بۆ پاککردنەوە. دواتر بەرهەم هێنانی سابوون و پاککەرەوەکانی بەدوای خۆیدا هێناوە.

پێکهاتەی سابوون دەزانیین شێوەیەکی ساف و نەرمی هەیە، بەڵام سەبارەت بە زیندەوەرە نەبینراواکان، توانایەکی گەورەی لەناوبردنی هەیە، هەردڵۆپێک لە توانەوەی سابوون لەسەر پێست و دەستەکانمان، توانای لەناوبردنی چەندەها میکرۆب و ڤایرۆسی هەیە لەناویاندا ڤایرۆسی کۆرۆنا کە بە کۆڤید ١٩ (Covid-19) ناسراوە.

نهێنیی ئەم کاریگەرییەی سابوون دەگەڕێتەوە بۆ پێکهاتەی دووڕەگی Hybrid structure. سابوون پێكدێت لە پێکهاتەیەکی شێوە دەرزی کە سەری دەرزییەکە پێی دەڵێن سەری هایدرۆفیلیكی، وەک لە وێنەکەدا دیارە کە نووساوە بەڕووی ئاوەکەوە کە حەزی لە گەردەکانی ئاوەکەیە و کلکی دەرزییەکە پێی دەڵێن کلکی هایدرۆ فۆبیکی، بەهەمان شێوە کە لەسەرەوە بینیمان دوورەپەرێزە لە ئاوەکە، پێی خۆشە لەگەڵ گەردی چەوریی و شێوەکانی تر یەک بگرێت. ئەم گەردانە یان ئەم مۆلیکولانە کە لەناو ئاودا هەڵواسراون، بە نۆرە سەر ئاو دەکەون کە کارلێک دەکەن لەگەڵ گەردەکانی گیراوەی ترو شێوەیەکی گۆیی پێکدەهێنن لەگەڵ خۆیاندا کە پێی دەڵێن مایسیلیس کە شێوە سەرە دەرزییەکەیان بۆ دەرەوەیە و کلکەکەشیان بۆ ناوەوە وەک لە وێنەکەدا دیارە.

:micelles هەندێک لە بەکتریاو ڤایرۆسەکان پەردەیەکی چەوریان هەیە شێوەی دووانە توێژاڵی مایسلیسیان هەیە وەک دوو شریت پێچرابێتەوە لە نێوان دوو بازنەدا Lipid membrane شێوەی سەری هایدرۆفیلیکییان هەیە.
ئەم پەردەیە لەگەڵ پڕۆتینەکان رێگە بە ڤایرۆسەکە دەدەن کە خانەکە پیس بکات بۆ گواستنەوەی نەخۆشییەکە، کە ئەرکی زیندوو هێشتنەوەیە لەسەر پێستەکە، ئەم کۆرۆنا ڤایرۆسەش وەکو ڤایرۆسی هەوکردنی جگەر H.I.V. Hepatitis B and C و ئیبۆلا لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە بەکتریا کە دەبنەهۆی نەخۆشی لە رێخۆڵە و کۆئەندامی هەناسەی مرۆڤ پێچراونەتەوە بەو پەردە چەورییە، هەموو ئەم زیندەوەرە نەبینراوانەی بەسەر پێست و دەستمانەوەیە، دەورە دەدرێن بە گەردەکانی سابوونەکە و کە کلکە هایدرۆفۆبیکە ی لەم پرۆسێسەدا دەیەوێت دووربکەوێتەوە و خۆیان پەیوەند دەکەن بە بەرگە چەوریی ئەو ڤایرۆس و میکرۆبانەوە و بە تەنها جیایان دەکاتەوە و لە ناویان دەبات. وەک لە وێنەکەدا دیارە.

مۆلیکولەکانی سابوون دەبێتە هۆی تێکشکاندنی ئەو بۆندانەی کە ڤایرۆس و بەکتریاکانی نووساندووە بەڕووەکەوە و لە قەفەزیان دەنێت.
کاتێک دەستمان دەشۆین، هەموو زیندەوەرە مایکرۆسکۆبییەکان لەناودەچن بەم پرۆسێسە و لەگەڵ سابوونەکەدا دەڕۆن، وەکو نوێڵ لە بن و بێخی دەردەهێنێت.

ئەمە لە سیستمە نەبینراوەکانی نانۆییدا روودەدەن.

سوود لەم سەرچاوانە وەرگیراوە:
1- http://news.mit.edu/2013/hydrophobic-and-hydrophilic-explained-0716
2- http://www1.lsbu.ac.uk/water/hydrophobic_hydration.html
3- https://www.nytimes.com/2020/03/13/health/soap-coronavirus-handwashing-germs.html

*مامۆستا لە بەشی فیزیا- کۆلێجی زانست

print

 19 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*