سەرەکی » وتار »  ‌شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن‌ » رێكخستنەوەی هەرێمپەڕە 2

راستییەکەی

رێكخستنەوەی هەرێم

ئەگەر بۆ ئەزموونەكانی شێخ مەحمود و قازی محەمەد گلەیی ئەوە هەبووبێ‌ كەوا كادیری باش وخەڵكی نەخوێندەوار كەم بووبێ‌،بۆیە نەیان توانیی تا سەر بڕبكەن و ئەزموونەكانیان پەرە پێبدەن و زیاتر فراوان و جێگیری بكەن،هەروەها لایەی نێودەوڵەتیش ئەگەر پشتیوان نەبوو،كەچی دژیشیان بوو. به‌ڵام كاتێ‌ ئەزموونی هەرێمی كوردستان داهات لەباشوری كوردستان میللەتی ئێمە كادیری باش و زۆری هەبوو، هەتا رادەیەكی زۆریش هۆشیاری سیاسی هەبوو،چونكە چەندین حزبی پێشكەوتووی هەبوو بە ئایدیای سەردەمیانە.
لە عێراقی ساڵی 1991 لە كۆی پێنج زانكۆ یەكیان لە كوردستان بوو،هەروەها هەرێمی كوردستان لە كاتی دامەزراندنیە لە ژێر چەتری پاراستنی كۆمەڵی نێودەوڵەتی دامەزرا و پشتیوانی باشی هەبوو . لە دوای رووخانی رژێمی بەعس زیاتر جێگیر بوو بەتەواوی بەسەر دونیای دەرەوە كرایەوە،ئەزموونی دونیای پێشكەوتوو زۆر لەبار بوو لە هەرێمی كوردستان سوودی لێببینرێ‌ ،بۆ ئەوەی فەرمانڕەوایەكی ساغلەم و سەردەمیانە لەسەر بنەمای هاوڵاتیبوون دابمەزرێنێ‌.
رۆژگاری یەكەمی دوای رووخانی رژێمی بەعس لە ساڵی 2003 هەرێمی كوردستان بوو بووە نموونەیەك هەم خەڵكی عیراق هیوای دەخواست بەشەكانی تری عیراق وای لێبكرێت، هەمیش زۆر لە نوێنەری وڵاتانی دەرەوە هیوایان دەخواست بەشەكانی تری عیراقیش وەكو هەرێم بێت . به‌ڵام كاتێ‌ نەوت لەهەرێم كەوتە دەست دەسەڵات خراپ بەكار هات،بنەمای رێكخستنی سیستەمێكی تەندروست و چالاك یەكانگیر لەگەڵ بارودۆخی رۆژگار و دوا رۆژی خەڵكی كوردستان پشت گوێ‌ خرا ،ئەوەی كاری لەسەر دەكرا تەنها كەرتی گشتی و پارەدان بەخەلك بۆ رازی كردن و وابەستەبوون و زۆركردنی لایەنگیری بوو ،هەتا رادەیەك لە سیستەمی بەخش و بەخشینەوەی دەسەڵاتی خەلیفەكانی سەدەكانی ناوەڕاست دەچوو.
لە ئێستادا ئەم هەرێمە پێویستی بەخۆ رێكخستنەوە هەیە،چونكە هۆكارەكانی مانەوەی هەرێم و درێژەدان بە ژیانی سروشتی خۆی ماوە،هەم لە رووی دەستووری لە عیراق جێگیرە هەم لە رووی پشتیوانی نێودەوڵەتی ماوە. ئەوەی نەیی ماوە ئەم بۆچوون و رێكارانەیە كە لەسەری دەڕوات، بەم شێوەی ئێستا توانای درێژەدانی نەماوە،بۆیە پێویستە ئەم حكومەتە بەشێوەیەكی خێرا بگۆڕدرێ. لەسەرەوە بارێك بكرێتەوە ،ئەو هەموو دامەزراوە زەبەلاحەی بۆ چییە. دەیان دامەزراوە و یەكەی كارگێڕی زیاد لە پێویست دامەزراون وەكو قەزا و ناحیە پێویستە هەڵبوەشێنرێنەوە . یەكە چەكداریەكان بخرێنەوە ناو قاڵبێكی تەواو حەقیقی نەوەك وەك ئێستا بۆتە سەرچاوەی ژیانی دەیان كەس و بەرپرس بەس لەو رێگایەوە پارەی پێ پەیدا دەكرێ‌ . ئەگەر ئەم هەرێمە بە زووترین كات رێك نەخرێتەوە، ئەوە توانای درێژەدان بە ژیانی ئاسایی خۆی نامینێ‌.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*