سەرەکی » هەواڵ » پارە دەدرێت بەو كۆچەرە عیراقییانەی لە یۆنان دەگەڕێنەوە

پارە دەدرێت بەو كۆچەرە عیراقییانەی لە یۆنان دەگەڕێنەوە

رێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی، بڕی دوو هەزار یۆرۆ دەدات بە هەر كۆچەرێكی عیراقی، كە لە یۆنانەوە بگەڕێتەوە بۆ وڵاتەكەی.

ئاری جەلال سەرۆكی دەزگای لوتكە بە كوردسات نیوزی راگەیاند: رێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی بڕی دوو هەزار یۆرۆ دەدات بە هەر كۆچەرێكی عیراقی، كە پێش 1ی كانونی دووەمی ئەمساڵ كۆچی بۆ یۆنان كردبێت و ئێستا بگەڕێتەوە بۆ عیراق.

ئاماژەی بەوەشكرد: گەڕانەوەكە ئارەزوومەندانەیە و هەر كەسێكیش دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ ناونووسین و رێكار و رێنماییەكانی خۆتۆماركردن، پێویستە سەردانی باڵیۆزخانەی عیراق بكات لە ئەسینای پایتەختی ئەو وڵاتە.

print

 227 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*