سەرەکی » مانشێت » شەش فراکسیۆنە ناڕازییەکە، یاداشتێک دەدەنە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانپەڕە 24

شەش فراکسیۆنە ناڕازییەکە، یاداشتێک دەدەنە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان

شەش فراکسیۆنی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبنەوەو لە کۆبونەوەکەدا یاداشتێک دەدەنە پەرلەمان و نارەزایی لە شێوازی کارکردنی پەرلەمان دەردەبڕن و داوای گەرانەوەی رۆڵ و رێز بۆ پەرلەمان دەکەن.

عەبدولستار مەجید سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا زانیاری لەبارەی کۆبونەوەی ژمارەیەک فراکسیۆن خستەروو، رایگەیاند: ئەو شەش فراکسیۆنەی بایکۆتی کۆبونەی پەرلەمان لە ٧-٥-٢٠٢٠ مان کردوە، ئەمڕۆ بۆ شێوازی کاری داهاتوی پەرلەمان کۆدەبینەوە.

وتیشی: پێمان وایە کاروباری پەرلەمان بەم شیوەیە بەڕێوەناچێت و ناکرێت ئەوەی لە ٧-٥ رویدا دوبارە ببێتەوە، ناکرێت سەرۆکی پەرلەمان لەناو بینای پەرلەماندا بێت و بەشداری کۆبونەوە نەکات و جێگر و سکرتێری سەرۆک کۆبونەوە بە بەشێک لە پەرلەمانتاران بکەن، وەهەروەها ناکرێت رێز لە رای ٥٣ پەرلەمانتاری فرە حیزب نەگیرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە بە یاداشتێکی فەرمی داوامان لە سەرۆکایەتی پەرلەمان کردوە لابردنی پارێزبەندی سەر پەرلەمانتاران نەخەنە بەرنامەی کارەوە، بۆ ئەم مەبەستە ئەمڕۆ کۆدەبینەوەو لەم کۆبونەوەیەدا کە فراکسیۆنەکانی یەکێتی و گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو و ئازادی و سەربەخۆکان، یاداشتێک دەدەین بە سەرۆکایەتی پەرلەمان، کە تێدا دەنوسین ئێمە بەم شێوازی کارکردنەی پەرلەمان ناڕازین، چونکە پەرلەمان نەیتوانیوە چاودێر بێت بەسەر حکومەتەوە بەڵکوو بوەتە پاشکۆی حکومەت.

عەبدولستار مەجید ئەوەشیخستەروو، لەم کۆبونەوەیەدا بڕیار دەدرێت کە ئێمە چۆن کاری داهاتومان بکەین و پەرلەمانیش چۆن کارەکانی بکات.

print

 401 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*