سەرەکی » هەمەڕەنگ » کۆرۆنا ئۆسکار دوادەخات

کۆرۆنا ئۆسکار دوادەخات

بەهۆی بڵاوبوونەوەی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، مەراسیمی خولێکی نوێی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار لەکاتی خۆیدا بەڕێوەناچێت.

رۆژنامەی ڤاریتی بڵاویکردۆتەوە کە رێکخەرانی مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار بڕیاریانداوە خولی 93ی ئەم کۆبوونەوە هونەرییە جیهانییە دوابخەن و 25ی مانگی 4ی ساڵێ 2021 بەڕێوەبچێت.

شایانی باسە ساڵانی پێشوو رۆژی 28/2 فێستیڤاڵی ئۆسکار بەئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە ئەستێرەکانی سینەمای جیهان و بەرهەمهێنەرانی سینەمای جیهان بەڕێوەدەچوو، بەڵام بۆ ساڵی 2021 بەهۆی کۆرۆناوە ئەم مەراسیمە هونەرییە دوادەخرێت.

print

 131 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*