سەرەکی » ئەدەب - سێبەر و سایە » ماری پیكفۆرد Mary Pickford

ماری پیكفۆرد Mary Pickford

ئەدەب و هونەر

جلادیس ماری سمیس ناسراو بە ماری پیكفۆرد ژنە ئەكتەری ئەمریكی بە ئەسڵ كەنەدییە. ئەم ژنە هونەرمەندە بە خۆشەویستی ئەمریكا ناسراوە. یەكێكە لە ئەكتەرە دیارەكانی دنیای سینەما . هەم لە ناو ئەمریكا و هەم لەسەر ئاستی دنیای ئەو سەردەمە ناسراوبووە. ئەم ئەكتەرە بە پیشەسازی بواری وێنەی جوڵاو یان سینەمای بێدەنگ ناسراوە . كە لەم بوارەدا كاری كردووە. ماری لە ساڵی 1892 لە تۆرینتۆ لە كەنەدا لە دایكبووە. باوكی جۆن چارلز سمیس لە پەناهەندە ئینگلیزەكانە و دایكی شارلۆت هینیسی كاسۆلیكییەكی بەڕەچەڵەك ئیرلەندییە كاری بەرگدووربووە.

ماری پیكفۆرد ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە لە پێشخستنی سینەمای ئەمریكیدا. لە سەرەتای سەدەی رابردوودا بە شازادەی فیلم ناسراوە. (ملیكە افلام) ئەم هونەرمەندە چەندین خەڵاتی وەرگرتووە و لەو چوا رچێوەیەدا خەڵاتی ئۆسكاری لەپای فیلمی Coquette وەرگرتووە. بە یەكێ‌ لە ژنە بەناوبانگەكانی سینەمای هۆڵیوودی كلاسیكی ناسراوە.

ژیانی هونەری ماری پیكفۆرد ژیانێكی پڕكارە لە هونەری سینەما و فیلمسازیدا. بەشداری لە كۆمەڵێك فیلمی بێدەنگدا كردووە. دیارە ئەو عەیامە سینەما بەم چەشنەی ئێستا پێشكەوتوو نەبووە. هەروەها بەشداری كردووە لە دروستكردنی چەندین سۆدیۆ و لەدامەزراندنی ئەكادیمیای هونەرەجوانەكان و زانستی وێنەی جوڵاودا بەشداربووە. ماری بەشداری لەچەندین فیلمدا كردووە. لە ساڵانی 1910 بۆ 1920 بە یەكێ لە ئەكتەرە ناودارەكانی دنیا ناسراوە. لەماوەی ژیانیدا بەشداری لە 52 فیلمدا كردوە.

ماری پیكفۆرد لە ژیانی كۆمەڵایەتیدا چەند جارێك شووی كردوە . شووی یەكەمی بە چارلز رۆجرز بووە كە ئەكتەر و ئەفسەر و موزیكژەنێكی ئەمریكیی بوو. شووی دووەمی ماری پیكفۆرد لەگەڵ ئەكتەر و دەرهێنەر و نووسەر دوگلاس فیربانكس بووە. شووی سێەمی بە ئەكتەری ئەمریكی ئوین مۆر.
ئەم ئەكتەرە پڕكار و چالاكە لە ساڵی 1979 لە سانتا مۆنیكا دوای چەند هەفتەیەك لە ئازاری نەخۆشی نەزیفی مێشك مردووە.

print

 171 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*