سەرەکی » وەرزش » هاری كه‌ین چه‌ند له‌به‌رده‌م چه‌ند ژماره‌یه‌كی مێژوویی دایه‌

هاری كه‌ین چه‌ند له‌به‌رده‌م چه‌ند ژماره‌یه‌كی مێژوویی دایه‌

هاری كه‌ینی هێرشبه‌ری یانه‌ی‌ تۆتنهام جارێكی تر دوپاتی كرده‌وه‌ یه‌كێكه‌ له‌ باشترین سه‌ره‌ رمه‌كانی جیهان و به‌ تۆماركردنی هاتریكیش به‌رامبه‌ر به‌یانه‌ی‌ بێرنلی له‌ دوا هه‌فته‌ی قۆناغی یه‌كه‌می پریمه‌رلیگ چه‌ند ژماره‌یه‌كی تۆماركرد، ئه‌مڕۆش ده‌توانێت له‌ یاری به‌رامبه‌ر ساوسهامبتۆن چه‌ند ریكۆردێكی تر تۆماربكات.
كه‌ین به‌و هاتریكه‌ ژماره‌ی هاتریكه‌كه‌كانی له‌ ساڵی 2017 گه‌یانده‌ 7 هاتریك و له‌و رووه‌وه‌ له‌پێشه‌نگی ریزبه‌ندی یاریزانانی 5 خوله‌ گه‌وره‌كه‌ی‌ ئه‌وروپا دێت.
له‌ پاڵ ئه‌وه‌شدا كه‌ین ژماره‌یه‌كی مێژوویی له‌ پریمه‌رلیگ یه‌كسان كرده‌وه‌ كه‌ ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له‌و خوله‌ له‌ ساڵی 2017 گه‌یانده‌ 36 گۆڵ و ژماره‌ مێژووییه‌كه‌ی‌ ئالان شیره‌ره‌ی ئه‌فسانه‌ی‌ یه‌كسان كرده‌وه‌ كه‌ ساڵی 1995 ئه‌و ژماره‌ی گۆڵه‌كه‌ی‌ تۆماركردبوو.
كه‌ین له‌مساڵدا له‌كۆی 35 یاری له‌خوله‌كه‌دا 36 گۆڵی تۆماركردوه‌، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا شیره‌ر ساڵی 1995 له‌ 42 یاری ئه‌و ژماره‌ گۆڵه‌ی كردبوو، به‌ڵام كه‌ین ده‌توانێت ئه‌مڕۆ له‌ یاری یانه‌كه‌ی‌ ژماره‌كه‌ی‌ شیره‌ر تێپه‌ڕێنێت.
كه‌ین بوو به‌ خێراترین یاریزانیش 50 گۆڵ له‌ پریمه‌رلیگ له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ خاكی یانه‌كه‌ی‌ تۆمارده‌كات كه‌ پێویستی به‌ 67 یاری بوو بۆ تۆماركردنی ئه‌و ژماره‌ گۆڵه‌.
له‌ كۆتایشدا كه‌ین ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له‌مساڵ گه‌یانده‌ 53 گۆڵ و چووه‌ پاڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیڤاندۆڤسكی و كاڤانی كه‌ به‌هه‌مان ژماره‌ی گۆڵ پله‌ی دووه‌می گۆڵكارانی ساڵی 2017یان گرتووه‌و به‌جیاوازی گۆڵێكیش له‌ دوای میسی دێت، له‌م یارییه‌ی ئه‌مڕۆشدا كه‌ین هه‌لی ئه‌وه‌ی‌ له‌به‌رده‌مه‌ ئه‌و ژماره‌ی میسی-ش تێپه‌ڕێنێت.

print

 17 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*