سەرەکی » وەرزش » مارك بیشۆبێرگێر دووه‌م قۆناغی پاڵه‌وانێتی جیهانی له‌سه‌ریه‌ك برده‌وه‌

مارك بیشۆبێرگێر دووه‌م قۆناغی پاڵه‌وانێتی جیهانی له‌سه‌ریه‌ك برده‌وه‌

مارك بیشۆبێرگێری سویسری بۆ دووه‌م قۆناغ له‌سه‌ریه‌ك پله‌ی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتی جیهانی به‌ده‌ستهێناو پێگه‌ی خۆی له‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی پاڵه‌وانێتی جیهان به‌هێزتر كرد.
له‌ قۆناغی پێنجه‌می پاڵه‌وانێتی جیهان كه‌ له‌ ئیتاڵیا به‌ڕێوه‌چوو مارك توانی بۆ دووه‌م قۆناغ له‌سه‌ریه‌ك پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستبهێنێت و پێش سه‌رجه‌م ركابه‌ره‌كانی بكه‌وێت.
له‌سه‌ر ئاستی كچانیش ساندرا نایسولاندی توانی كۆنتڕۆڵی پێشبڕكێكه‌ بكات، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی‌ له‌ قۆناغی ئیتاڵیا پله‌ی سێیه‌می به‌ده‌ستهێنا.
به‌م پله‌ی سێیه‌میه‌ش ساندرا چووه‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی پاڵه‌وانێتی جیهان ئه‌مه‌ش پێش ئه‌وه‌ی‌ له‌ مانگی 1ی ساڵی داهاتوو بچنه‌ سوید و كه‌نه‌دا كه‌ دوا 2 قۆناغ ده‌بن پێش ئۆڵۆمپیادی زستانه‌.

print

 35 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*