سەرەکی » وەرزش » دوو یاریی ئاگرین

دوو یاریی ئاگرین

لە ئینگلتەرا قورعە بۆ یارییەکانی قۆناغی نیوەی کۆتایی و چوار یانەی خولی جامی یەکێتیی ئینگلیزی (ئێف ئەی کاپ) کرا.

ئەنجامی قورعەکە بەشێوەیک بوو کە دوو یاریی ئاگرین و قورسی بۆ یانە بەشدارەکانی ئەم قۆناغە لێکەوتەوە، یاریی یەکەم مان یونایتد و چێڵسی دەیکەن، یاریی دووەم ئەرسناڵ و مان سیتی دەیکەن و زانیارییەکان لەسەر هەردوو یارییەکە بەمشێوەیەیە:

شەممە- 18/7/2020
* مان یونایتد × چێڵسی.

یەکشەممە-19/7/2020
* ئەرسناڵ × مان سیتی.
*هەردوو یارییەکە لەیاریگای ویمبڵی لە لەندەن دەکرێن.
* سیستمی یارییەکان بەجۆرێکە تەنیا یەک یارییەو یاریی چوون و گەڕانەوە نییە، تەنیا لەکاتی یەکسان بوونی هەردوو یانەدا یارییەکە دوو بارە دەکرێتەوە.
* رۆژی 1/8/2020 براوەی ئەم دوو یارییە، یاریی کۆتایی دەکەن و یارییەکەش هەر لەیاریگای ویمبڵی دەبێت.

print

 45 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*