سەرەکی » مانشێت » لەم دۆخە سەختەدا ژیان و گوزەرانی کۆمەڵانی خەڵک باشتر بکەین

کۆبوونەوەی یەکێتی و کۆمەڵ:

لەم دۆخە سەختەدا ژیان و گوزەرانی کۆمەڵانی خەڵک باشتر بکەین

*یەکێتی تەئکید لە سیاسەتی بڕیارلێدراوی دەکاتەوە بۆ دەربازبوونی ھەرێم لەم دۆخە چەقبەستووەی تێیکەوتووەو رایگەیاندووە بە ھەماھەنگی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان و کۆدەنگیی نیشتمانیی دەتوانرێت سەرکەوتووبین بەسەر تەحەددییەکان و لەم دۆخە سەختەدا ژیان و گوزەرانی کۆمەڵانی خەڵک باشتر بکەین

ئەمڕۆ لە شاری ھەولێر ، وەفدێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە سەرۆکایەتیی بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتی، لەگەڵ وەفدێکی کۆمەڵی ئیسلامی بە سەرۆکایەتیی مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان کۆبوونەوە، بۆ تاوتوێکردنی پێشھاتە سیاسی و سەربازی و ئابوورییەکانی ھەرێم و عیراق و ناوچەکە.

لە کۆبوونەوەکەدا یەکێتی و کۆمەڵ راشکاوانە لەبەر رۆشنایی ئەو گۆڕانکارییانەی ھاتوونەتە پێش دیدوبۆچوونەکانیان خستەڕوو ، ھەڵسەنگاندن بۆ ئەگەرەکان کرا و چەندین دەرەچە و میکانیزم خرانەڕوو بۆ دەربازبوون لەو بارودۆخەی دووچاری ھەرێم بۆتەوە.

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا یەکێتی تەئکیدی لە سیاسەتی بڕیارلێدراوی کردۆتەوە بۆ دەربازبوونی ھەرێم لەم دۆخە چەقبەستووەی تێیکەوتووەو رایانگەیاندووە بە ھەماھەنگی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان و کۆدەنگیی نیشتمانیی دەتوانرێت سەرکەوتووبین بەسەر تەحەددییەکان و لەم دۆخە سەختەدا ژیان و گوزەرانی کۆمەڵانی خەڵک باشتر بکەین.

وەفدی یەکێتی پێکھاتبوون لە بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتی، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و د.سۆران جەمال تاھیر ئەندامی مەکتەبی سیاسی و ئاراس شێخ جەنگی ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی.

print

 258 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*