سەرەکی » زانست » چۆن بزانین پاکژکەرەوەکانی دەست کاران؟

چۆن بزانین پاکژکەرەوەکانی دەست کاران؟

کەشتیی نوح

توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکردووە، پاکژکەرەوەکانی دەست ئەو کاتە بەتەواوی ڤایرۆسەکان لەناو دەبات گەر بۆ ماوەی (30) چرکە لەسەر دەستەکان بمێنێتەوە.

لەو توێژینەوەیەدا کە لە گۆڤاریی (Emerging Infectious Diseases) دا بڵاوکراوەتەوە، پشت بەو پاکژکەرەوانە بەستراوە کە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیی پێشنیاری کردوون یان ئەوانەی لە (80%) ماددەی ئیسانیۆل یان (75%) ماددەی کحولی ئەیزۆپرۆپیلیان تێدایە.

توێژەرەوەکان جەختیان لەوە کردووەتەوە کە پێویستە بەکارهێنەران پابەند بن بەو کاتەی ئاماژەی پێدراوە بۆ ئەوەی سوودی تەواو لەو ماددە پاکژ کەرەوانە ببینن و دەڵێن” زۆربەی کەس ئەو ماددە پاکژکەرەوانە بە شێوەیەکی هەڵە بەکاردەهێنن و وا دەزانن تەنها ڕژاندنی ماددەکە لەسەر دەست بەسە، لە کاتێکدا پێویستە ماددەکە بخرێتە سەر دەستێک و دواتر هەردوو دەست بۆ ماوەی (30) چرکە لەیەک بخشێنرێت و بەری دەست و پشتی دەست و ناو پەنجەکان بگرێتەوە هەروەک و ئەو شێوازی دەستشۆرینەی رێکخراوی تەندروستی جیهانیی ئاماژەی پێداوە.

تویژەرەوەکان دەشڵێن” بەپێی ئەو ئەنجامانەی پێیگەیشتووین ئەو جۆرە بەکارهێنانەی ماددە پاکژکەرەوەکان زۆر گرنگە بۆ کەمکردنەوەی گواستنەوەی ڤایرۆسەکە و پەکخستنی چالاکییەکانی ڤایرۆسی ( کۆڤید -19) کە ئێستا بە شێوەیەکی خێرا بڵاو دەبێتەوە.

شیاوی باسە، لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی(کۆڤید-19) ەوە یەکێک لەو ڕێگایانەی کە ناوەندە تەندروستییەکان جەختی لێدەکەنەوە بۆ ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە، بەکارهینانی پاکژکەرەوەی دەستە بە تایبەت بۆ ئەوانەی لە دوکان و شوێنە گشتییەکاندا سەرقاڵی مامەڵەکردنن لەگەڵ خەڵکدا.

 

سەرچاوە؛ elaph

print

 79 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*