سەرەکی » وتار » دکتۆر شێركۆ عەبدوڵڵا » یەعنی ئیترپەڕە 24

یەعنی ئیتر

*کە قسەت کرد و باپیرت سەماعەکەی داکەند یەعنی ئیتر چەنە مەدە

*کە تکریت رەسمی سیستانی ھەڵواسی یەعنی ئیتر دەست لە سوننە بشۆ

*کە لە کوردستان لە دایک بووی یەعنی ئیتر حسابت فت

*کە پاش دوو سەعات میوانداریی خانەخوێکەت دیسان وتی یاخوا بەخێر بێی یەعنی ئیتر ھەستە خەومان دێ

*کە لە گەڕەکی وڵوبەوە گڵۆپەکانی چاڤی لاند نەبینی یەعنی ئیتر عەینەکیش بە کەڵکت نایەت

*کە عەللاوییش کەوتە مامە حەمەیی بۆ ھادی عامری یەعنی ئیتر موعارەزەچێتیی خێری تیا نەماوە

*کە پارتی وتی با پەڕلەمان بریاری لەسەر بدات یەعنی ئیتر منەتی کەسم قبووڵ نییە

*کە سیقەتۆرەی سەرعەربانەت بە ساردی خوارد و ھیچت لێ نەھات یەعنی ئیتر بەکتریا فشەیە

*کە ژنی کورد نەیوێرا بچێ بۆ دوکانی کۆنە یەعنی ئیتر کۆرۆناکە خەتەرە

*کە دوای شەش جەڕەس جوابی نەدایتەوە یەعنی ئیتر کۆڵ بدە بەسە

*کە بۆت نووسی خۆشم ئەوێی و ئەو ڤیدیۆی رۆژئاوای بۆ ناردی یەعنی ئیتر لەوە زیاتر خۆت کەر مەکە

*کە کۆبوونەوەی برادەران ھیچ ئەجێندایەکی بۆ دانەنرابێ یەعنی ئیتر بەتەمای چییت؟

print

 577 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*