سەرەکی » ئابووری » 180 مێگاوات به‌رهه‌می كاره‌بای نیشتمانی زیاد ده‌كرێت

180 مێگاوات به‌رهه‌می كاره‌بای نیشتمانی زیاد ده‌كرێت

یه‌كه‌ی ئابووری

وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایده‌كات، بڕی 180 مێگاوات كاره‌با له‌ وێستگه‌ی غازی و هه‌ردوو وێستگه‌ی كارۆئاوی دوكان و ده‌ربه‌ندیخان زیادكرا.

به‌پێی هه‌واڵێكی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ كه‌ له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردۆته‌وه‌، به‌رهه‌مهێنانی 100 مێگاوات كاره‌با له‌ وێستگه‌ی غازی هه‌ولێر زیادكرا و خرایه‌ ناو تۆڕی كاره‌بای نیشتمانییه‌وه‌، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی بۆ پاڵپشتیكردنی وه‌زاره‌تی كاره‌با له‌ رێكه‌وتی 4/6/2020 بڕی 25 ملیۆن دۆلاریان بۆ كۆمپانیای ماس خه‌رجكرد، كه‌ له‌ رێكه‌وتی 11/5/2020 به‌هۆی چاكسازیی له‌ یه‌كه‌كانی وێستگه‌ غازییه‌كان بڕی 700 مێگاوات كاره‌بایان كه‌می كردبوو.
ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه‌، هاوكات وه‌زاره‌تی كاره‌با توانی به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، به‌پێی به‌رنامه‌ی به‌ردانه‌وه‌ی ئاو له‌ وه‌رزی هاوین بڕی 80 مێگاوات كاره‌با له‌ هه‌ردوو به‌نداوی دوكان و ده‌ربه‌ندیخان زیاد بكات، به‌مه‌ش 180 مێگاوات كاره‌با خرایه‌ ناو تۆڕی كاره‌با نیشتمانییه‌وه‌.

print

 219 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*