سەرەکی » وەرزش » بۆكسینگ ده‌ی‌ نه‌ریتێكی جیاوازی به‌ریتانییه‌كانه‌

بۆكسینگ ده‌ی‌ نه‌ریتێكی جیاوازی به‌ریتانییه‌كانه‌

بۆكسینگ ده‌ی، دیارترین رووداوی وه‌رزشی ساڵه‌ له‌ ئینگلته‌را، ئه‌و رۆژه‌یه‌ كه‌ ئینگلیزه‌كان جیاواز له‌ هه‌موو وڵاتانی جیهان ئاهه‌نگی پشووی جه‌ژنی كریسمس ده‌گێڕن، ئه‌و جه‌وله‌یه‌ی پریمه‌رلیگیشه‌ كه‌ لای هانده‌ران خۆشه‌ویست و لای یاریزانان بێزاركه‌ر و لای به‌رپرسانی وه‌رزشیش پڕ قازانجترین رۆژه‌.
بۆكسینگ ده‌ی‌ واتا رۆژی 26/12-ی هه‌موو ساڵێك، یاخود با بڵێین رۆژێك دوای جه‌ژنی كریسمس كه‌ له‌و رۆژه‌دا هه‌مووان دیاری ده‌گۆڕنه‌وه‌و دیارییه‌كانیش له‌ بۆكسێكدایه‌‌، به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه‌ ئه‌و رۆژه‌ ناونراوه‌ بۆكسینگ ده‌ی.
به‌شێك له‌ سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن هۆكاری ناونانی ئه‌و رۆژه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ قه‌ره‌باڵغی شه‌قامه‌كان و توند و تیژی و شه‌ڕی هانده‌ران له‌و رۆژه‌داو شه‌قامه‌كات ده‌بن به‌ حه‌له‌به‌ی بۆكسینگ، هه‌ر به‌هۆی ئه‌مه‌ش ئه‌و رۆژه‌ به‌ بۆكسینگ ده‌ی‌ ناوده‌برێت.
له‌به‌ریتانیاش جیاواز له‌ هه‌موو وڵاتانی تر كه‌ هه‌موو چالاكیه‌كان به‌تایبه‌تی چالاكییه‌ وه‌رزشییه‌كان ده‌وه‌ستن، به‌ڵام له‌وێ له‌ بۆكسینگ ده‌یدا وه‌رزش چالاكتر ده‌بێت و له‌و رۆژه‌دا سه‌رجه‌م یارییه‌كانی ره‌گبی و تۆپی پێ ئه‌نجام ده‌درێن، به‌ڵام له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا چه‌ند گۆڕانكاریه‌كی بچوك روویانداوه‌.
مێژووی بۆكسینگ ده‌ی‌ له‌ تۆپی پێی ئینگلیزیدا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ 25/12/1860 كاتێك شیفیڵد یونایتد و هالام كه‌ كۆنترین دوو یانه‌ن له‌و رۆژه‌دا رووبه‌ڕوی یه‌ك بوونه‌وه‌، تا ساڵی 1959-یش ئه‌و یارییه‌ رۆژی 25/12-ه‌ی هه‌مووساڵێك واته‌ له‌ رۆژی كریسمسدا به‌ڕێوه‌ده‌چوو، به‌ڵام له‌و ساڵه‌وه‌ یارییه‌كان خراوه‌ته‌ رۆژی 26/12 بۆ ئه‌وه‌ی‌ یاریزانان رۆژی كریسمس له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان بن.
هه‌ر له‌و كاته‌شه‌وه‌ یه‌كێتی تۆپی پێی ئینگلته‌را حسابی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ ئه‌و جه‌وله‌یه‌ی به‌ر بۆكسین ده‌ی ده‌كه‌وێت به‌شێوازێك بێت یانه‌كان ناچار نه‌بن گه‌شتی دوور بكه‌ن، بۆیه‌ ده‌بینین زۆربه‌ی كات یارییه‌كانی دێربی ده‌كه‌وێت بۆكسین ده‌یه‌وه‌، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ كاتی پشوودا زۆرینه‌ی‌ هۆكاره‌كانی هاتوچۆ هاوشێوه‌ی شه‌مه‌ندۆفێر كارناكه‌ن.
به‌ڵام له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا یه‌كێتی تۆپی پێی ئینگلته‌را وازی له‌و كاره‌ هێناوه‌ به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی‌ له‌ یاری دێربی نێوان شیفیڵد یونایاتد و شیفیڵد وینزده‌ی‌ كاری توند و تیژی روویداو ئه‌م كاره‌ش له‌چه‌ند دێربیه‌كی تر دووباره‌ بۆوه‌، بۆیه‌ بڕیاردرا كه‌ یاری دێربی زۆر نه‌خرێته‌ ئه‌و رۆژه‌وه‌.
رۆژانی به‌ر له‌ سه‌ری ساڵ بۆ عاشقانی خولی پریمه‌رلیگ رۆژه‌ چێژبه‌خشه‌كانن، ژماره‌یه‌كی زۆری یاری له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا له‌و رۆژانه‌دا به‌ڕێوه‌ ده‌چن، به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه‌ زۆرترین ئه‌نجامی چاوه‌ڕوان نه‌كراو له‌و یارییانه‌دا رووده‌ده‌ن به‌تایبه‌ت كه‌ یانه‌ گه‌وره‌كان به‌ناچاری پشوو به‌ یاریزانه‌كانیان ده‌ده‌ن.
یه‌كێكی تر له‌ سووده‌كانی ئه‌م یارییانه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌موو چاوه‌كان له‌سه‌ر پریمه‌رلیگ ده‌بێت ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی‌ له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا یارییه‌كان به‌هۆی پشووه‌وه‌ ده‌وه‌ستن و ته‌نیا یارییه‌كانی پریمه‌رلیگ به‌ڕێوه‌ده‌چن ئه‌مه‌ش قازانجی زۆر بۆ خوله‌كه‌ ده‌هێنێت.
به‌ڵام زیانی ئه‌م یارییانه‌ ئه‌وه‌یه‌ یاریزانان توشی ماندوبوون بوونی زۆر ده‌كات، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ پێكان زیاتر ده‌كه‌ن و كاریگه‌ری خراپی كردۆته‌ سه‌ر ئه‌نجامی یانه‌كان له‌ خوله‌كانی ئه‌وروپا و ته‌نانه‌ت هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئینگلته‌راش.
له‌مێژووی پریمه‌رلیگیشدا ئه‌و یانه‌یه‌ی زۆرترین سه‌ركه‌وتنی له‌ رۆژی بۆكسینگ ده‌ی‌ تۆماركردوه‌ یانه‌ی‌ مانچسته‌ر یونایتده‌ كه‌ خاوه‌نی 19 سه‌ركه‌وتنه‌ له‌و رۆژه‌و ئه‌و یاریزانه‌شی زۆرترین بۆكسینگ ده‌ی به‌شداری كردوه‌ فرانك لامپارده‌ كه‌ 16 وه‌رز یاری تیادا كردوه‌.

print

 27 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*