سەرەکی » ئاراستە » گرنگی توو

گرنگی توو

پشتیوان محەمەد

توو؛ دەتوانین بڵێین یەکێکە لە خواردنە بەسوودەکان و بە گەوھەری خواردن و دەرمانی سروشتی دادەنرێت، یەکێکیشە لەو بەرهەمانەی کە لەڕووی خۆراکییەوە نە بە میووە و نە بە سەوزە دانەنراوە، لەکۆتایی وەرزی بەهارو سەرەتای هاویندا پێدەگات و کۆمەڵێک سوودی باشی هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ.

لەمێژە کوردیش بەچەند شێوەیەک توانیویەتی سودی لێ وەربگرێت، سەرباری سێبەرو گەشی دارەکە، بەچەند شێوەیەک توانیویانە سود لەبەرهەمەکەی وەربگرن و چێژی لێوەربگرن، ئێستا لەکوردستان بەرهەمەکەی پێگەشتووە و بەداخەوە بێئاگا لەبەسودی و پڕلەڤیتامین و سود، ژێری دارتووەکان هەمووی وەریووەو کەمترین کەس دەتوانێت سود لە بەرهەمەکەی وەربگرێت. دەکرێت بە ووشک کراوەیی و بەکوڵاندن بۆ دەستکەوتنی دۆشا و لەبەرهەمەکانی بەتەڕی بخورێت و بەهەرجۆرێک سودو تام و چێژی تایبەت بەخۆی هەیە، ئەوەشمان بیرنەچێت توو چەند جۆرێکی هەیە و لە خێزانی بێرییەکانە، وەک ئاشکراشە منداڵان حەزێکی لەڕادەبەدەریان لەخواردنی توو هەیە.

لە ڕووی سوودی تەندروستیشەوە بەهەموو شێوەیەک دەتوانرێت سودی لێوەربگێرێت و بۆچارەسەر بەکاربهێنرێت بەتایبەت بە دۆشاوی دەتوانرێت بۆ چارەسەری کێشەی منداڵدانی ژنان و کۆڵۆن و کێشەکانی ڕێخۆڵە سودی باشی لێ وەربگیریت، بەتایبەت دۆشاوی تووی سپی بە باشترین چارەسەری سرووشتی دادەنرێت.

دەتوانرێت توو بەشێوەی خشتە و بۆ چارەسەر بەکاربهێنیت و ڕۆژانە کەمێکی لێ بخورێت، یان بکرێت بە شەربەت، یاخود ھەندێکی ووشک بکرێتەوە و دۆشاوی لێ درووست بکەن، ئەوەشی دەیەوێت دۆشاوی لێدرووست بکات دەتوانێت سەردانی ئەوکەسانە بکات کە پسپۆڕان و شارەزایانی گیادەرمانییەکانن تاوەکو شێوازەکەی لێ فێربن و ئەو بەرهەمە بەسودە لەدەست نەچێت، چونکە ماوەی بەرهەمەکەی کەمە و بەزوویی کۆتایی پێ دێت.

توو یەکێکە لەو میوانەی کە چەندین سوودی ھەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ و لە چەندین نەخۆشی دەمانپارێزێت، دەولەمەندە بە چەندین جۆر ڤیتامین و ماددەی خۆراکییە بەسودەکان.

نامەوێت زیاتر لەسەر توو شت بڵێم بەڵام بەهیوام لەدوای خوێندنەوەی ئەم بابەتە ئەو بەرهەمە گرنگی پێ بدرێت و لە دەست نەچێت و لەپاڵ هەموو ئەوانەدا لەسەرەوە وتمان، توو ئەم سودانەشی هەیە:

توو بەوشککراوەیی چارەسەرێکی باشە بۆڕزگاربوون لە قەبزی

ئاستی شەکر لە خوێندا کەم دەکاتەوە.

بۆ پاراستنی دڵ باشە لە نەخۆشی

کرداری ھەرسکردن ئاسان دەکات

توانای بینینن چاو بەھێز دەکات

بۆ تەندروستی دەم و ددان و پێست زۆر بەسوودە

پارێزگاری لە لەش دەکات لە تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە.

دەوڵەمەندە بە مادەی ریڤڕاستیڕۆڵ کە ڕێگری لە جەڵتەی مێشک دەکات.

سیستمی بەرگری لەش بەھێز دەکات

بۆ بەهێزبوونی توانای مێشک و دوورکەوتنەوە لە زەهایمەر زۆر بەسوودە.
دۆشاوی توو یەکێکە لە پاککەرەوەکانی رەحمی ئافرەت و شارەزایانی بواری گیادەرمانییەکان پێشنیاز بۆ خانمان دەکەن دۆشاوی توو زۆر بخۆن

دژی جۆرەکانی شێرپەنجەیە.
بۆ سوڕی خوێن بەسوودە.

بەهێزکردنی ئێسک.

توو بە یەکێک لەخواردنە ھەرە گرنگەکانی دادەنرێت بۆ بەرەنگاربونەوەی پیربوون و یارمەتیدەرێکی باشی پێستەو پێست لە وشکبوون و چرچ بوون دەپارێزێت.
چەندین سودی تر

print

 231 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*