سەرەکی » هەمەڕەنگ » سەڵاح باڵابەرز تەمەنێک بەخششی هونەریی

سەڵاح باڵابەرز تەمەنێک بەخششی هونەریی

ناوی تەواوی، سەڵاحەدین فەرەج محەمەد، ناسراو بەسەڵاح باڵابەرز ساڵی 1945 لەگەڕەکی قەزازەکانی شاری سلێمانی لەدایکبووەو هەتا قۆناغی ئامادەیی خوێندووە، ساڵی 1969 دەستی بەکاری هونەریی کردووە، ساڵی 1970 بەشداریی درامای تەلەفزیۆنی کردووەو دواتر وەک ئەکتەرێکی بەرچاو بەشداریی زۆربەی شانۆو دراماکانی کردووە لەنێوان ساڵانی 1970 بۆ 1980، ساڵی 1974 ژیانی هاوسەرگیریی پێکهێناوەو باوکی دوو کوڕو دوو کچە.

نازناوی باڵابەرز بۆ ئەم هونەرمەندە دەگەڕێتەوە بۆ بەرزی باڵای، دوای راپەڕینیش لەساڵی 1991دا بەشدارییەکی بەرچاوی لەشانۆو دراماو زنجیرە کۆمیدییەکاندا کردووە لەو کارە هونەرییانەش (بەرنامەی کەشکۆڵ).

سەڵاح باڵابەرز پتر لەنیو سەدەی بێوچان خزمەتی هونەری کوردی کردووەو بەشداریی لە 46 کاری شانۆو دراماو فیلمدا کردووە دیارترینیان (ژاڵە، نامەکانی ئەشرەف، لەگوڵ کاڵتر، رێحانە، فەنتەڵۆس) دوایین کاری هونەریی کە بەشداریی تێدا کردووە زنجیرە درامای (رێحانە) بووە، ئەم هونەرمەندە ئەندامی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان بووەو ئەندامی تیپی نواندنی سلێمانی بووە. رۆژی 17/7/2013 کۆچی دوای کردووە.

 

سەرچاوە: سینەما بۆ کورد

 1,098 جار بینراوە