كۆڕبه‌ندی توێژینه‌وه‌كانی ئه‌مریكایی كه پسپۆڕه له كاروباری ئاسایش و سیاسه‌ت ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی پێویسته پشتیوانی له مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بكات له هه‌وڵه‌كانی بۆ پابه‌ندبوون به به‌ڵێنه‌كانی به‌رانبه‌ر به ئاسایشی نێرده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ڕێگرتن له هێرش و په‌لاماری گروپه‌كانی سه‌ر به تاران.
كۆڕبه‌ندی “just security” كه باره‌گاكه‌ی له نیویۆركه له ڕاپۆرته‌كه‌یدا ده‌ڵێت”كازمی ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی گه‌وره‌بۆته‌وه له هه‌وڵه‌كانی به‌رانبه‌ر به ڕێزگرتن له پابه‌ندبوونی به‌رانبه‌ر به پاراستنی نێرده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ئه‌مه‌ش شایه‌تی ستایش و ڕێزه.
له ڕاپۆرته‌كه‌دا داوای له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كراوه، ڕه‌چاوی پێشێلكارییه‌كانی ئه‌و گروپه چه‌كدارانه بكات كه سه‌ر به ئێرانن و یارمه‌تی ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق بدات له ئابڕوبردنی تاوان و پێشێلكارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ.
ڕاپۆرته ئه‌مریكاییه‌كان، باس له مرداربوونه‌وه‌ی هه‌وڵی هه‌ندێك له گروپه عیراقییه‌كان ده‌كات كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن ڕه‌وشی ئێستا بقۆزنه‌وه و خۆیان وه‌ك به‌شێك له سیستمی به‌رگری ده‌وڵه‌ت بخه‌نه‌ڕوو، له‌كاتێكدا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام یاساكانی ده‌وڵه‌ت و مافی هاووڵاتیان پێشێل ده‌كه‌ن.
له كۆتایی ڕاپۆرته‌كه‌دا، ئاماژه به ڕێوشوێنه‌كانی حكومه‌ت كراوه كه ئه‌و گروپانه ناچار ده‌كات هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی خۆیان ڕێكبخه‌نه‌وه و بچنه ژێر سایه‌ی چاكسازییه‌وه، یان ڕووبه‌ڕووی یاسا ده‌بنه‌وه و ئه‌و ده‌ستكه‌وته سیاسییه‌ی له‌ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا به‌ده‌ستیانهێنابوو له‌ده‌ستی بده‌ن.
ڕاپۆرته‌كه به هه‌مان شێوه ئاماژه‌ی به رووداوی ده‌ستگیركردنی چه‌كداره‌كانی كه‌تیبه‌كانی (حزبوڵڵا)ش كردبوو له مانگی رابردوودا و هۆشداریی دابوو له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌شێوه‌یه‌كی فراوان له ئایندهی عیراق.
راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به هه‌نگاوه‌كه‌ی كازی كردبوو كه بووه مایه‌ی راده‌ستكردنی ده‌ستگیركراوه‌كان له ئاسایشی حه‌شد كه كه‌تیبه‌كانی (حزبوڵڵا) ده‌ستییان به‌سه‌رداگرتووه و ههنگاوهكهش وه‌ك چاره‌سه‌رێكی مامناوه‌ند بوو، چونكه عیراق له‌ئێستادا پێویستی به دروستبوونی ململانێی زیاتر نییه.
به‌ڵام راپۆرته‌كه ده‌ڵێت، ئه‌و چاره‌سه‌ره ره‌نگه وا له‌و گروپانه بكات په‌نا بۆ به‌كارهێنانی هێز بكه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ و كراوه دژ به حكومه‌ت، له حاڵه‌تی ئه‌نجامدانی رزگاركردنی یاسا له ئاینده‌دا.
هه‌روه‌ها له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه ململانێكه ده‌ستیپێكرد، به تایبه‌تیش له دوای تیرۆركردنی هیشام هاشمی پسپۆڕی ئه‌منی كه رووداوه‌كه بووه مایه‌ی هه‌ڕه‌شه و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی ئاشكرا بۆ كازمی.
بۆ به‌ره‌وپێشچوونی زیاتر، نوسه‌ری راپۆرته‌كه پێیوایه«پێویسته كازمی و هاوپه‌یمانه‌كانی له ئاینده‌دا ئاماده‌بن بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كاردانه‌وه توندوتیژییه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌و گروپ و هێزانه‌ی سه‌ر به تارانن.
هاشمی كه شرۆڤه‌كارێكی ناسراو بوو و راوێژی پێشكه‌ش به حكومه‌ت ده‌كرد سه‌باره‌ت به تێكشكاندنی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش و رێگرتن له هه‌ژموونی گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران، له 6ی ئه‌م مانگه‌دا له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه ته‌قه‌ی لێكرا و كوژرا.
هه‌ندێك له‌وانه‌ی له كازمییه‌وه نزیكن ده‌ڵێن، تیرۆركردنهكهپهیوهندی راسته‌وخۆی به كاریی ئه‌م دواییه‌ی هاشمیه‌وه هه‌بوو دژ به گروپه‌كانی سه‌ر به ئێران.
ئه‌و گروپه نیمچه سه‌ربازیانه‌ی هێز و توانای خۆیان ده‌رخستووه له ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ناوچه‌ی سه‌وز، به تایبه‌تیش دوای ئه‌وه‌ی 14 چه‌كدارییان له‌لایه‌ن هێزه عیراقییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركرا له مانگی رابردوودا به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی هێرشی مووشه‌كی دژ به دامه‌زراوه ئه‌مریكاییه‌كان.
چه‌كدارانی گروپه‌كه به ئۆتۆمبێله‌وه چوونه ناوچه‌ی سه‌وز بۆ گوشارخستنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتداران له‌پێناو ئازادكردنی هاوڕێكانیان. له رۆژانی دواییدا جگه له یه‌كێكیان هه‌موویان ئازادكران.
كازمی له مانگی ئایاری رابردوو له جێگه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی عیراقی گرته‌ده‌ست، دوای ئه‌وه‌ی پێشتر گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران له‌و ده‌مه‌دا هه‌ژموونی ته‌واوه‌تی خۆیان به‌سه‌ر سیاسه‌ت و ئابوری وڵات‌دا سه‌پاندبوو.
له‌ژێر گوشاری خۆپیشانده‌راندا كه سه‌دان كه‌سییان لێكوژرا، عه‌بدولمه‌هدی ناچار بوو ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه.
333 جار بینراوە