سەرەکی » کەلتوور » سەمای فریشتەکان مێژووی هونەری میللی و هەڵپەڕکێی کوردی

سەمای فریشتەکان مێژووی هونەری میللی و هەڵپەڕکێی کوردی

لەدووتووێی 200 لاپەڕەدا کتێبی (سەمای فریشتەکان، مێژووی هونەری میللی و هەڵپەڕکێی کوردی) نووسین و ئامادەکردنی (عەبدولعەزیز مەجید) چاپ و بڵاوکرایەوە کەوتە بەردەستی خوێنەرانی.

لە بەشێکی ئەم کتێبەدا کە عەبدولعەزیز مەجید نووسیووێتی، هاتووە: لەبەرئەوەی هەوڵەکانم بۆ ناساندنی مێژووی کۆکردنەوەی سەماو هەڵپەڕکێ، بەلایەنێکی گرنگی بەڕێوەچوونی هونەری خۆم زانیوە، رەنج و ماندووبوونی ئەو راهێنەرانەی لەبواری هونەری میللیی مێژووی چەندین ساڵی کارکردنمان بووە، بۆ زیاتر ناساندن و بەزیندووهێشتنەوەی ئەم کەلتوورە، کە بەشێکە لەناسنامەی نەتەوایەتیمان.

بەدڵنیاییەوە کوردیش وەکو هەموو گەلان خاوەن گەنجینەیەکی رەهای لەبن ناهاتووی سەماو هەڵپەڕکێ و گۆرانی فۆلکلۆری رەسەنی خۆیەتی، بۆیە لەتێڕوانینی هونەرییانەی خۆمەوە بۆ ئەو هونەرە، کەوتوومەتەخۆ بۆ کۆکردنەوەو پاراستنی جۆرەکانی هەڵپەڕکێ و سەماو کاری بەئەرشیفکردنی و نووسیوومەتەوە لەسەری، تاوەکو ببێتە سەرچاوەیەکی زیندوو مانەوەی لەکوردستانی باشوور.

print

 147 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*