لاهور شێخ جەنگی پەیامێكی بۆ یادی جینۆسایدی ئێزدییەكان بڵاوكردەوە
لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە شەشەمین ساڵیادی جینۆسایدی ئێزدییەكان پەیامێك بڵاودەكاتەوە و داوا دەكات كارەساتی شەنگال بە جینۆساید بناسێنرێت و تاوانباران و ئەوانەشی كەمتەرخەم و هۆكاربوون بۆ ڕوودانی كارەساتەكە بە سزا بگەیەنرێن.
لاهور شێخ جەنگی لە پەیامەكەیدا كە لە تویتەر بڵاویكردووەتەوە، نووسیوویەتی (لە شەشەمین ساڵیادی كارەساتی شەنگال و جینۆسایدی ئێزدییان، بە خەمێكی قووڵەوە، یادی شەهیدان و قوربانیانی ئەو تاوانەی دەرهەق بە گەلەكەمان كرا بەرز ڕادەگرین، پشوو درێژی و ورە و باوەڕ بە ئایندەیەكی گەشتر بۆ كەسوكاریان دەخوازین.
داواكارین لە كۆمەڵی نێودەوڵەتی، حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان پەلە بكەن لە ناساندنی كارەساتی شەنگال وەك تاوانی جینۆساید و لە بەردەم دادگایەكی باڵادا، تاوانبارەكانیان و ئەوانەش كە كەمتەرخەم و هۆكاربوون بۆ ڕوودانی كارەساتەكە، بە سزا بگەیەنن.
لە کوردسات نیوزەوە
394 جار بینراوە