سەرەکی » وەرزش » رۆناڵدینهۆ ئازاد ده‌كرێت

رۆناڵدینهۆ ئازاد ده‌كرێت

دادگای پاراگوای به‌ ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاندوه‌ ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ رۆناڵدینهۆی ئه‌ستێره‌ی دیاری تۆپی پێ رۆژی 24ی ئه‌م مانگه‌ ئازاد بكرێت ئه‌مه‌ش دوای 5 مانگ زیندانی به‌هۆی به‌كارهێنانی پاسپۆرتی ساخته‌.

رۆناڵدینهۆی 40 ساڵ له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌ی‌ له‌ رۆژی 6ی 3ی ئه‌مساڵ له‌ شاری ئه‌سۆنسیۆنی پاراگوای به‌هۆی به‌كارهێنانی پاسپۆرتی ساخته‌ ده‌ستگیر كران.

ئه‌و یاریزانه‌ بۆ ماوه‌ی مانگێك له‌ زیندان بوو به‌ڵام رۆژی 7ی 4 زیندانی جێهێشت و له‌ هۆتێلێكی ئه‌و شاره‌ خرایه‌ ژێر چاودێرییه‌وه‌ كه‌ بۆی نییه‌ جێی بهێڵێت.

گۆستاڤۆی ئه‌ماریلای دادوه‌ری دادگای ئه‌و شاره‌ش رایگه‌یاند رۆژی 24ی ئه‌م مانگه‌ی دیاریكردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ دادگایی رۆناڵدینهۆی براكه‌ی‌ بكرێت.

داواكاری گشتی ئه‌و شاره‌ش پێشنیاریان كردوه‌ رۆناڵدینهۆ بڕی 90 هه‌زار یۆرۆ بدات بۆ ئه‌وه‌ی‌ رزگاری بكه‌ن و رێگه‌ی‌ پێ بده‌ن بگه‌ڕێته‌وه‌ وڵاته‌كه‌ی‌ كه‌ له‌وێش پێویسته‌ 3 مانگ جارێك بۆ ماوه‌ی‌ ساڵێك له‌به‌رده‌م دادگا ئاماده‌ بێت.

له‌ماوه‌ی‌ رابردووش رۆناڵدینهۆ ره‌تیكردبۆوه‌ زانیاری له‌سه‌ر ئه‌وه‌ هه‌بوو بێت پاسپۆرته‌كان ساخته‌ بن به‌ڵام براكه‌ی‌ ئه‌و زانیارییه‌ی هه‌بووه‌ بۆیه‌ ده‌بێت 110 هه‌زار یۆرۆ بدات و بۆ ماوه‌ی‌ 2 ساڵیش هه‌موو 3 مانگ جارێك له‌به‌رده‌م دادگا ئاماده‌ بێت.

داواكاری گشتی بڕیاری داوه‌ی ماوه‌ی 2 ساڵ سزای زیندانی به‌سه‌ر براكه‌ی‌ رۆناڵدۆ بسه‌پێنێت به‌ڵام سزاكه‌ جێ به‌جێ ناكرێت.

print

 199 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*