سەرەکی » راپۆرت » پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغدا

شرۆڤەی ڕۆژ

پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغدا

هەواڵ و بەدواداچوون

وەفدی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی قوباد تاڵەبانی، بە سەردانێك لە بەغدایە، هەردوولا دەیانەوێت گفتوگۆكانیان چڕتر بكەنەوە بۆ گەیشتن بە رێكەوتنێكی گشتگیرتر بە ئامانجی جێگیركردنی پشك و شایستە داراییەكانی هەرێم لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی ساڵی 2021دا.

هەرێم ئامادەیە بۆ گەیشتن بە رێكەوتن لەگەڵ بەغدا، بۆ ئەوەی كێشەكانی لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ چارەسەر بكات. وەك ئەوەی وتەبێژی جێگری سەرۆك وەزیران رایگەیاند: هەرێم دەیەوێت لەسەر پرسی نەوت و گاز، شایستە دارایی و دەروازە سنوورییەكان و داهاتە نانەوتییەكان لەگەڵ بەغدا بگاتە رێكەوتن. لە كۆی دانیشتن و گفتوگۆكانیشدا جەخت لە گەیشتن بە رێكەوتن لەگەڵ بەغدا دەكاتەوە، بەڵام بۆ ئەوە دیسانەوە دەستوور بنەمایە، بەغداش هەمان نیەتی رێكەوتنی لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا هەیە.

رێكەوتنی سێ مانگی كۆتایی ئەمساڵ دەروازەیەكی گرنگی بەڕووی هەردوو لایەندا كردەوە، خاڵی گرنگ لە كۆبوونەوەی نێوان هەرێم و بەغدا، ئێستا لایەنی سێیەمە، لە سەردانەكەی مستەفا كازمی بۆ ئەمریكا مایك پۆمپیۆ داوایكرد «هەرێم و بەغدا رێكبكەون». نەتەوە یەكگرتووەكانیش بەهەمانشێوە لەسەر ئەم پرسە جدییە و دەیەوێت هەردوولایەن كێشەكانیان چارەسەر بكەن.
كۆبوونەوەكانی ئەم ماوەیەی نێوان هەرێم و بەغدا، بە پێكهێنانی لیژنەی تایبەتمەندی نێوانیان، گرنگ دەبێت، بەوپێیەی نزیك دەبینەوە لە كۆتایی رێكەوتنە سێ مانگییەكە و ئیتر پرسی پڕۆژەیاسای گشتیی بودجەی ساڵی 2021 دێتە پێشەوە. بۆیە بەغدا و هەرێم دەیانەوێت پێش گفتوگۆكردن لەسەر پڕۆژەیاسای گشتیی بودجەی ساڵی 2021، بگەنە رێكەوتن.

 200 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*