سەرەکی » هەواڵ » دەستبەسەرداگرتنی 3800 دەنك حەبی قەدەغە

دەستبەسەرداگرتنی 3800 دەنك حەبی قەدەغە

ئاسایشی قەڵادزێ، لەڕاگەیەنراوێكدا دەستگیركردنی دوو كەس راگەیاندووە، كە حەبی قاچاخیان هێناوەتە هەرێمی كوردستانەوە.

بەپێی راگەیەنراوەكەی ئاسایشی قەڵادزێ، دوای دەستكەوتنی زانیاری و بەدواداچوونی وردو بەفەرمانی دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی پشدەر، هێزەكانیان لەیاریدەدەرێتیی ئاسایشی قەڵادزێ، ئەو دوو تۆمەتبارەیان دەستگیركردووە كە 3500 دەنك حەبی جۆری ئیستامینوفین و 300 دەنك حەبی جۆری ئەزیسرۆمایسینی قاچاخیان پێبووەو حەبەكەشیان بەقاچاغی هێناوەتە هەرێمەوە.

print

 77 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*