سەرەکی » زانست » هەندێك نەخۆش نابێت ڤاكسینی دژە كۆرۆنا وەرگرن

هەندێك نەخۆش نابێت ڤاكسینی دژە كۆرۆنا وەرگرن

لەگەڵ بەردەوامبوونی هەوڵەكان بۆ دۆزینەوەی ڤاكسین یان چارەسەرێك بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا، پزیشكێكی ڕوسیی ئاشكرایكردووە كە هەندێك نەخۆش نابێت ڤاكسینی دژەڤایرۆسەكە وەرگرن.

(فلادیسلاف گیمشوگوف)ی پزیشكی پسپۆڕی بواری بەرگریی لەش لە لێدوانێكیدا، چەند نەخۆشییەكی دیاریكردووە و ئاشكرایكردووە ئەو كەسانەی ئەو نەخۆشییەیان هەیە نابێت بە هیچ شێوەیەك ڤاكسینی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنا وەرگرن.

ئەو پزیشكە ئاماژەی بەوەداوە، ئەوانەی لوویان هەیە و هەندێك دەرمان وەردەگرن كە بەرگریان لاواز دەكات و ئەوانەی جۆرە جیاوازەكانی نەخۆشیی خوێنیان هەیە و ئەوانەی هەوكردنیان هەیە، نابێت ئەو ڤاكسینە وەرگرن.

ئەو پزیشكە لە لێدوانەكەیدا دوپاتیكردووەتەوە، پێویستە توێژینەوەی وردبكرێت بۆ هەموو ئەو نەخۆشانەی بە شێوەیەك لە شێوەكان بەرگرییان كەمدەبێتەوە بۆ ئەوەی لەحاڵەتی زۆر پێویست و لەژێر چاودێری پزیشكیی تایبەتدا نەبێت ڤاكسینی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنا وەرنەگرن.

پێشتر وەزارەتی تەندروستیی ڕوسیا یەكەمین ڤاكسینی لە جیهاندا تۆماركرد كە لە لایەن سەنتەری ( گامالیا)وە بە هاوكاری راستەوخۆی سندوقی وەبەرهێنانی روسیا گەشەی پێداوە.

ئەمە لەكاتێكدایە ڤاكسینی (Sputnik-V)ی بۆیەكەمین جار لە مانگی ئاداری ئەمساڵدا تاقیكرایەوەو دوای چاودێریكردنی ئەوانەی ئەو ڤاكسینەیان وەرگرتووە دەركەوتووە پاش پێنج مانگ ئەو كەسانە دژە تەنیان دروستكردوە.

ئێستاش لە ڕوسیا نزیكەی(26)ڤاكسین تاقیدەكرێنەوە بۆ ئەوەی هەر كەسەو ئەو ڤاكسینەی بۆ بەكاربهێنرێت كە لەگەڵ سیستمی لەشیدا دەگونجێت.

سەرچاوە: روسیا الیوم

print

 83 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*