سەرەکی » ئابووری » بەرهەم هێنانی دۆشاوی ترێ

بەرهەم هێنانی دۆشاوی ترێ

دڵشاد ئەحمەد

لە ناوچە شاخاوی و ئاوێژگە و چڕە دارستانەکانی کوردستان، سەرمایەیەکی زۆری ڕەزە ترێ هەن بەشێک لە پێداویستی ووڵات دابین دەکات وەک میوەیەکی سەرەکی و گرنگ و دەوڵەمەند بە ڤیتامینەکان، مرۆڤ پێویستی پێیەتی و لەسەرەتای مێژووەوە مرۆڤ ترێی ناسیوە و بەکاری هێناوە بۆ خواردن و گەلێ بەرهەمی دیکە لە ترێ دروستدەکرێ و لەنێو نەتەوەی کوردیشدا و لەو گوند و دەڤەرانەی رەزە ترێ هەن، خەڵکی بە ئەزموونی گوندەکان، لە رەزە ترێ هەندێ بەرهەمی دیکە دروستدەکەن کە داخوازی زۆری لەسەرە و بەرهەمێکی خۆماڵی ناوازە و بەتاسوق و بەدەگمەنە ئەویش (خۆشاوی ترێ- دۆشاو) و (سرکە) و (باسوق) و (سجوق)ە کە لەکۆندا، لە شەو چەرە و کۆڕ و کۆبونەوەی گوندەکان لەبەر چراخاندا دایان ناوە بەتایبەت لە وەرزی بەفر بارین.

ئێمە لە گوندی دڕی، ناوچەی شینکایەتین لە بناری چیای بایەلۆساکە 1385 مەتر لە یاستی رووی دەریاوە بەرزە، چاتۆڵی چوار ئەستوندەگی لێهەڵ دەدەین و لەگەڵ بۆن و بەرامەی دوکەڵی دار بەڕوو ، هێمن هێمن ترێ رنینی قەومەکانی دڕی دەستپ دەستپدەکات و ئەوڕۆ لەگەڵیان دەبین، ترێ لە ووڵاتی کورد گەلێ هەن ، جۆرەکانی ترێی خۆشناوی و رەش میری و ترێ سەرقۆڵە و ترێ سایانی و ترێ مام برایمی و سورشامی ترێ کشمیشی و ترێ بۆڵ مازوو و باخیلە و زەروێ و دۆشاوی و رەشکە و ترێ تایەفی و بڕێ جۆری دیکە هەن، رەزداری تەنها بن مێوی بڕێ قەڵسە، بە قەڵەم و رەگدار، رەز لە بناری چیاو قەد پاڵ و کوێستان و نسرمەکان دروستدەکەن و نێوانیان لە 2 مەتر زیاتر دەبێ و مێوی یەک بنچک رەزە ترێ دەخەمڵێنێ، هەندێ جار ترێ کە بەرە و خراپی دەچێ متوربە ئەکرێ، ئەی قڵەشێنن و دووتاڵی رەزی دیکەی تێ ئەهاوێن و رەزەکە رزگار دەکەن لە لەناوچوون و تێکڕای رەز دێمی یە. پانزە شەو هاوینی بمێنێ ترێ رنین دەستپێدەکات بەهەرەوەز و قەرتاڵەو بەرچنە پڕ دەکرێ لە ترێ و بەبەن و گوریسی لە پشتێ دەبەستن و لەنێو رەزێ را دەی هێڵنەوە خوارێ بۆنێو گوند، جاران، قەدیم، چوار پێنج گوێدرێژیان بار دەکرد لە ترێ و ئەچوونە گەرمێنێ، هاواریان دەکرد ترێ بە گەنم.

بەرهەم هێنانی دۆشاوی ترێ لە گوندەکان ساڵانە پەیڕەوی ئەکەن و بۆ بەرچایی و هەتا نەخۆشی ناوسک بەکاردێ، ئێستا ترێیەکەیان رنیوە و لە شاخ هێناویانەتە خوارو دەی خەنە ناو تورەکەی سپی خاوێن یان گوێنی، یان لە تەشتێکدا بە خاوێنی دای دەنێن و کەسێ بە جزمەی پاک و خاوێنەوە، دەستدەکات بە شێلانی هەتا بە تەواوی خۆشاوی لێ دەردەهێنن و تڵپەو هێشووەکەی لێ دەردەهێنن، لێرە لە دڕی (جەباری حاجی رەشی دڕی – یەکێکە لە گەنجە سەخی تەبیعەت و ماڵ ئاوەڵا بۆ میوان و نان بدەر و پیاو چاک لەگەڵ سەرفرازی هاوسەری دۆشاوی ترێیان دروست کرد.

جەباری حاجی رەشی دڕی بە کوردستانی نوێی راگەیاند :
ترێ رنین لەناو رەز تەواو بووە، ئەوی پێویستمان بوو بۆ دۆشاوی ترێ بۆ زستان، خستمانە لاوە، سەرفرازی هاوسەرم، داری ووشکی دار بەڕووی هێنا لەبەردەم ماڵەوە، مەنجەڵێکی گەورەمان هێنا، هەر بەو مەنجەڵەش دانولەمان کوڵاند، خۆشاوی ترێیەکەمان تێکرد و ئاگرماندا لە داربەڕووی پڕی ووشک بوو، هەر لە لای رەزەکان خاکێکمان هەیە سپی یە پێی ئسڵێن گلینجان گڵەسپی (گڵەشۆل)، دەهێنین لەگەڵ کوڵاندنی خۆشاوی ترێیەکە ئەو گڵەی بەڕێژە تێدەکەین ئەمە وەک هەوێن وایە، لەگەڵ یەک واتە ترێ و گڵە شۆکەکە دەکوڵێنین هەتا مێروولەبکات (قوڵپ بدات)پێی ئەڵێن (کریوە) ئەیخەینە مەنجاڵێکی ترەوە (لەم قسانە، سەرفرازی خێزانی کاکە جەباری حاجی رەشی دڕی بەکەوگیرێ خەریکی تێک دانی خۆشاوی سەر ئاگرەکە بوو) پاشان دەخرێتە مەنجەڵێکی پاکژو خاوێنی ترەوە تاکو بزرنگێتەوە، تاقێکی رۆژ ئەم خۆشاوە لەسەر زەوییەکە ئەمێنێتەوە ووردە ووردە روون دەبێتەوە (خۆڵە سپێەکە –گڵە شۆک) . کە ئەنیشێ پێێ ئەڵێن (زنگە) و لێی دەردەهێنن و ئەیخەنەوە سەر ئاگرێکی خۆش، لە نیوڕۆ هەتا کاتی خەوتن (نوێژی خەوتنان) ئەم خۆشاوە بێ گڵە دەکوڵێ تێک دەدرێ بە هێمنی لەسەر ئاگر، بە کەوگیر و کەوچک دائەهێڵێتە خوارێ و وردە وردە ئەبێتە دۆشاوی ترێ.

ئەگەر دۆشاوەکە زۆر خەست بێ پێی ئەڵین (چرکە)، ناوک و توێکڵی ترێ یەکە ئەبێتە تڵپە شۆک دەدرێتە ئاژەڵ و ئەوجا دۆشاوی ترێی خۆمان دەست دەکەوێ، بەشی قەوم و ناسیاوی لێدەدەین، هەندێ ئەی فرۆشێتەوە، ئێمەومانان بۆ دیاری و بەشێکیش بۆ زستان هەڵی ئەگرین لەگەڵ ئەمانەش دا هەنگ بەخێوئەکەین لەناو ئەم باخات و چیاو بەندەنانە، هەر ووڵاتێ هەڵاڵەی ترشی زۆربێ، هەنگوینی ساغە.

print

 77 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*