سەرەکی » هەواڵ » ״پێویستییەكانی زانكۆی كەركوك دابین دەكرێت״

״پێویستییەكانی زانكۆی كەركوك دابین دەكرێت״

كەركوك، كوردستانی نوێ

وەفدێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، سەردانی زانكۆی كەركوكی كرد.

لەبارەی سەردانەكەوە، مەریوان نادر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بەكوردستانی نوێ-ی راگەیاند: وەفدەكە لە سەرۆك و ئەندامانی لیژنەی خوێندنی باڵای ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پێكهاتووەو مەبەستی سەردانەكەشمان بۆ ئاگاداربوون و چارەسەركردنی كێشەكانی زانكۆی كەركوكە، وتیشی: لە سەردانەكەماندا تا رادەیەكی باش ئاگاداری كێشەو كەموكوڕییەكانی زانكۆی كەركوك بووین، كە كەمیی بیناو هۆڵ و ژووری پێویست لە كێشە سەرەكییەكانی زانكۆكەن.

ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی، جەختیشیكردەوە كە لەڕێگەی لایەنی پەیوەندیدارەوە لە حكومەتی عیراق و ئەنجومەنی نوێنەران، كار بۆ چارەسەركردنی تەواوی كێشەكانی زانكۆی كەركوك و كەرتی خوێندنی باڵا لە پارێزگای كەركوك، دەكەین.

 62 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*