سەرەکی » زانست » ژیریی دەستكرد تووشبووانی كۆرۆنا ئاشكرا دەكات

ژیریی دەستكرد تووشبووانی كۆرۆنا ئاشكرا دەكات

كەشتیی نوح

داهێنانێكی نوێ لەماوەیەكی كورت و بێ هیچ پارەیەك تووشبووانی بێنیشانەی كۆرۆنا ئاشكرا دەكات.

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی (كۆڤید-19 )ەوە زانایانی جیهان ڕێگە‌و شێوازی نوێ دادەهێنن بۆ ڕووبەرووبونەوەی ڤایرۆسەكە‌و سنورداركردنی بڵاوبوونەوەی كە تازەترینیان داهێنانی ژیریی دەستكردی ئاوێتە بە ئەپلیكەیشنێكە كە پشت بەكۆكەی كەسێك دەبەستێت و دەتوانێت تووشبوونی ئەو كەسە بە كۆرۆنا پشتڕاست بكاتەوە.

ئەو زانا ئەمریكیانە لەڕێگەی داهێنانی ژیریی دەستكردەوە دەتوانن ڕۆڵێكی گەورەیان هەبێت لە سنورداركردنی بڵاوبوونەوەی پەتاكە
داهێنانەكەی ئەو زانایانە بریتییە لەگەشەپێدانی نمونەیەكی ژیریی دەستكرد كە دەتوانێت لە ڕێگەی تۆماری دەنگی كۆكەوە ئەو كەسانە جیابكاتەوە لە كەسانی لەشساغ كە تووشی ڤایرۆسەكە بوون و هیچ نیشانەیەكیان نییە، دواتر لە ڕێگەی ئەپلیكەیشنێكی مۆبایلەكانیانەوە لە توشبوونیان بە پەتای كۆرۆنا دڵنیا ببنەوە.

لە لایەكی تریشەوە توێژەرەوەكانی پەیمانگەی (ماساچوتس)ی تەكنەلۆژیی لەویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا ڕایانگەیاندووە، هەندێك تووشبوو هەن كە تەنها لەڕێگەی كۆكەكەیانەوە دەتوانرێت بزانرێت كە ڤایرۆسەكەیان تووشبووە و گوێی مرۆڤ ناتوانێت ئەو دەنگانە لەیەكتر جیا بكاتەوە، بەڵام ژیریی دەستكرد دەتوانێت هەست بەجیاوازی كۆكەی یەكێكی توشبووی ڤایرۆسەكە لە نەخۆشێكی ئاسایی جیا بكاتەوە.

داهێنەرانی ئەو تەكنیكە نوێیەش ئاماژەیان داوە بەوەی بۆ تاقكردنەوەی داهێنانەكەیان سوودیان لە چەندین كەسی خۆبەخش بینیوە كە هەندێكیان تووشبووی ڤایرۆسی كۆڤید-19 بوون و هەندێكی تریان ساغ و هەندێكی تریشیان پەتای وەرزییان هەبووە

ئەو تیمە ئێستا سەرقاڵی ئەوەن كە داهێنراوەكەیان لەگەڵ ئەپلیكەیشنێكی تەلەفۆنە زیرەكەكان تێكەڵ بكەن بۆ ئەوەی لەكاتی وەرگرتنی ڕەزامەندی بە شێوەیەكی بەرفراوان بڵاویبكەنەوە و ببێتە ئامرازێكی ئاسان بەردەست و هەرزان .

ئەو توێژەرەوانە هۆشداری ئەوەش دەدەن كە پێویستە ئەوانەی گومان دەكەن كە تووشی ڤایرۆسەكە بوون بەو ئامێرەوە نەوەستن و ڕووبكەنە ناوەندە پزیشكییە ڕەسمییەكانیش بۆ ئەوەی بە تەواوی دڵنیابن لەوەی نەخۆشییەكەیان هەیە یاخود نا؟.

سەرچاوە: علوم والتكنولوجیا

 55 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*