سەرەکی » راپۆرت » ئامادەکردنی:بورهان ئەمین » هەواڵنامەی ئەڵمانیا

هەواڵنامەی ئەڵمانیا

مێرکڵ: بەتوندی ڕوبەڕوی تیرۆردەبینەوە
ئەنجێلامێرکل ڕوێژکاری ئەڵمانیا لەگەڵ هەریەک لە سەرۆکی فەرەنساو سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا و ڕاوێژکاری نەمساو سەرەک وەزیرانی هۆلەندا ڤیدیۆ کۆنفرانسێک سازدکەن و تیایدا ڕێککەوتن لەسەر بەرپەرچدانەوەی توندی تیرۆری نێودەوڵەتی. مێرکل ووتیشی مەسەلەکە ئیسلام نیە، بەڵکو ئەو تیرۆرەیە کە بەناوی ئیسلامەوە لەدژی کۆمەڵگە دیموکراسیەکانی ئێمە دەکرێ و ئێمەش بەهێزێکی پۆڵاینی هابەشەوە ڕوبەرویان دەبینەوە.

ڤاکسینە ئەڵمانیەکە بەهاری داهاتوو بەردەست دەبێت
میدیاجیهانیەکان ئاماژەبەوەدەکەن کۆتایی ئەمساڵ هەردوو کۆمپانیای بیونتیکی ئەڵمانی و فایزەری ئەمریکی 100ملیۆن فاکسینی دژەکۆرۆنا بەرهەم دەهێنن. بڕیار وایە سەرەتا بۆ کارمەندانی تەندروستی و پۆلیس و ئەو کەسانەیە کەزۆر پێویستن، دواتر چاوەڕواندەکرێت لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی داهاتودا بەرهەمهێنان زیاد بکەن و بەدونیادا بڵاوی بکەنەوە، چاوەڕوانیش دەکرێت ببێتە باشترین و پڕمتمانەترین ڤاکسین. بەرپرسانی ئەڵمان دەڵین یارمەتی وڵاتە هەژارەکانیش دەدەین لە وەرگرتنی ڤاکسینەکە چونکە ڤایرۆسەکە لەناو ئەواندا بمێنیت ناتوانین بەسەر ڤایرۆسەکەدا زاڵ ببین.

ئەڵمانیاچاوەڕێی دەستبەکاربونی بایدنە
حکومەتی ئەڵمانیا هەر زوو پیرۆزبایی خۆی بۆ جۆن بایدنی سەرۆکی تازە هەڵبژێردراوی ئەمریکا نارد. هیواشی خواست لاپەڕەیەکی تازە لە پەیوەندیەکانی هەردولادا بکرێتەوە کە لەماوەی چوارساڵی ڕابردودا باش نەبووە. لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیشدا مێرکل و جۆن بایدن پەیمانیان بەیەکدا ئەمریکاو ئەڵمانیا لەلایەک و لەگەڵ یەکێتی ئەوروپاش بناغەی پەیوەندیەکانیان دابڕێژنەوە و وەک هاوپەیمانی ستراتیژی کاربکەن.

کۆنگرەی ئیسلام بەڕێوەچوو
ڕۆژی 11 ی مانگ بەسەرپەرشتی وەزیری ناوەخۆولەڕیی ڤیدیۆسکایپەوە کۆنگرەی ئیسلام لەئەڵمانیا بەڕیوەچوو،مەبەستی ئەو کۆنگرەیە دوورخستنەوەی ئاینی ئیسلامەلەتوندڕەوەکان ودانای ڕێ وجێی وگونجاوە بۆ ڕێگرتن لەتوندوتیژی وئەو تیرۆرانەی بەناوی ئیسلامەوەدەکرێن،هەروەها نەخشەڕێگا دادەنێت بۆ چۆنیەتی پەروەردەکردنی موسڵمانی میانڕەوو ئاشتیخواز لەناو مزگەوت وشوینەئاینیەکاندا.

کاروانێکی ترلەکۆچبەران لەیۆنانەوە گەیشتن
فڕۆکەیەکی تر لە ئەسیانەوە گەیشتە فڕۆکەخانەی هانۆڤەرو 120 کۆچبەری گەیاندبریتی بو لە 18خێزان و 27 منداڵی نەخۆش ، ئەوەش کاروانی سێیەمەو لەکۆی ئەو 1500 کۆچبەرەیە کەلەچوارچێوەی ڕێککەوتنی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپایەو بڕیار وایەئەڵمانیا لە یۆنانەوە بۆلای خۆی بیانگوێزێتەوەو نیشتەجێیان بکات.

دوو گروپی مافیا شەڕێکی خوێناویان ئەنجامدا
هەفتەی رابردوو لەهەردوو گەڕەکی Neukllen und Gesundbrunnenی بەرلینی پایتەخت لەنێوان دوو گروپی مافیایی عەرەبی و شیشانی شەڕیکی گەورەڕویداو بەدارو ئاسن وچەقۆکەوتنە ناویەک و11 کەسی تێدا بریندار کران وپۆلیس شەش لەوشەڕکەرانەی دەستگیرکرد، ئەو دووتاقم بەچەتەو ڕێگرو دزو جەردەو بەناوبانگن ولەپۆلیس پاشخانێکی خەراپیان هەیە.

شەش ملیۆنو نیو یۆرۆ لەحکومەت دزرا
پێرێ پۆلیسی کرێفلد ئاشکرایکرد کەسێ دزی ڕەشپۆش لەڕێی لێدانی تونێلێکەوە بۆ ژێر باڵەخانەی دایەری گومرگی دیوسبۆرگی هەرێمی نۆردراین وێستڤاڵن توانیویانە بچنەسەر قاسەکان وبڕی 6,5 ملیۆن یۆرۆ بدزن، لەکاتی هەڵکۆڵینەکە دزەکان لەلایەن کەسێکەوە وێنەیان گیراوە ، پۆلیس بەخشینی پاداشتی 100 هەزار یۆرۆی داناوە بۆ ئەو کەسەی کەدزەکان بدۆزێتەوە.

دەیان ملیار لەباج دابەزیوە
«ئۆلاف شۆڵز» وەزیری دارایی ئەڵمانیا ئاشکرایکرد کە ئەمساڵ بەهۆی کۆرۆناوە 71 ملیار باج کەمبۆتەوە، چونکە ساڵی رابردوو برەکەی 799,3 ملیار بوە و ئەمساڵ بۆتە728,3ملیار، بەڵام نەیشاردەوە کە ساڵی داهاتوو دەگاتەوە ئاستی خۆی و دوای ئەوەش لە 800 ملیار تێدەپەڕێنێت.

 47 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*