سەرەکی » وەرزش » دادگای دادی وه‌رزشی سزای شاینا جاك كه‌م ده‌كاته‌وه‌

دادگای دادی وه‌رزشی سزای شاینا جاك كه‌م ده‌كاته‌وه‌

دادگای دادی وه‌رزشی بڕیاری دا سزای سه‌ر شاینا جاكی ئه‌ستێره‌ی مه‌له‌وانی ئوسترالیا له‌ 4 ساڵه‌وه‌ كه‌م بكاته‌وه‌ بۆ 2 ساڵ، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی‌ له‌ماوه‌ی‌ رابردوو به‌هۆی خواردنی ماده‌ی‌ وزه‌به‌خش سزا درابوو.

ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ كه‌ یه‌كه‌م كچه‌ مه‌له‌وانی ئوسترالیه‌ به‌و تۆمه‌ته‌ سزا بدرێت به‌ر له‌ مۆندیالی مه‌له‌ كه‌ ساڵی رابردوو له‌ كۆریای باشوور به‌ڕێوه‌چوو پشكنینی ماده‌ی وزه‌به‌خشی به‌ پۆزه‌تیڤ هاته‌وه‌.

ئه‌وكات ئه‌و كچه‌ یاریزانه‌ له‌لایه‌ن یه‌كێتی مه‌له‌وانی وڵاته‌كه‌یه‌وه‌ به‌ 4 ساڵ راگرتن سزا درا ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی‌ ئاشكرایكرد كه‌ ماده‌ی‌ لیگاندرۆلی قه‌ده‌غه‌كراوی به‌ ئه‌نقه‌ست نه‌خواردوه‌.

به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی‌ له‌ دادگای وه‌رزشی تانه‌ی‌ له‌ بڕیاره‌كه‌دا و گوێی لێگیرا كه‌ چه‌ندین به‌ڵگه‌ی‌ خسته‌ روو كه‌ به‌ ئه‌نقه‌ست ئه‌و ماده‌یه‌ی به‌كارنه‌هێناوه‌ دادگا بڕیاری دا سزاكه‌ی سه‌ری كه‌مبكاته‌وه‌.

شاینا له‌ مانگی 6ی ساڵی رابردوو سزادرا و پێش ده‌ستپێكی ئۆڵۆمپیادیش سزاكه‌ی‌ كۆتایی دێت بۆیه‌ ره‌نگه‌ نه‌توانێت به‌شداری بكات.

 55 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*